شاندێكی پارتی لە مەكۆی سەرەكی گۆڕانە

ئامانجی سەردانەكە ئاشكرا دەكرێت

K24 - ھەولێر

كەمێك پش ئێستا شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ پیرۆزباییكردن لە رێكخەری نوێی بزووتنەوەی گۆڕان گەیشتە مەكۆی سەرەكی گۆڕان لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی.

ئەدھەم بارزانی، بەرپرسی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی، جگە لە پیرۆزباییكردن لە رێكخەر و ھەڵسواڕاوانی ئەو حزبە بەبۆنەی ھەڵبژاردنی رێكخەر و سەركردایەتی نوێ، رایگەیاند، ھیوادارم گۆڕانكارییەكان لە بەرژەوەندی گەلی كوردبن و بزووتنەوەی گۆڕان تەواوی بەرنامەكانی جێبەجێ بكات.

گوتیشی، ھیواخوازم گۆڕانكارییەكان بیری نوێ لە نێو بزووتنەوەی گۆڕان دروست بكات.

پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی ئاشكرای كرد، ھەفتەی داھاتوو بزووتنەوەی گۆڕان پێشوازی لە شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات.