ئه‌و 7 ئه‌ستێره‌یه‌ی بوونه‌ته قوربانی ده‌ستی گواردیۆلا
چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی گه‌وره به‌هۆی گواردیۆلا ئازارێكی گه‌وره‌یان چه‌شتووه

گواردیۆلا له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسێلۆنا سه‌رده‌مێكی نوێی هێنایه پێشه‌وه، به‌تایبه‌تی له جێبەجێ کردنی پلانی تیکی تاکا باڵاده‌ستی خۆی به‌سه‌ر ئه‌ورووپادا سه‌پاند.
دواتر گواردیۆلا روویكرده بایرن میونشن، له‌وێش ئه‌زموونێكی تاڕاده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتووی تێپه‌ڕ كرد، بەڵام ئه‌وه‌ی كه تائێستا باس ده‌كرێت قوربانییه‌كانی ده‌ستی ئه‌م راهێنه‌ره‌یه، كه لە رۆناڵدینھۆ دەستپێدەکات تا دەگاتە جۆ ھارت، لەم راپۆرتەدا ئەو قوربانیانەی دەستی پیپ دەخەینەڕوو.

1ـ رۆناڵدینھۆی بڕازیلی: ئه‌م ئه‌ستێره‌یه بە قاچه سیحراوییه‌كه‌ی واژۆی له‌سه‌ر چه‌ندان ناسناوی گه‌وره كردووه، له سه‌رده‌مانی خۆی له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كانی بارسێلۆنای گه‌یانده لوتكه، بەڵام دوای رۆشتنی فرانک رێکاردی راھێنەری بارسا و ھاتنی پێپ گواردیۆلا، بەدەست کەمی بەشداریکردن لە یارییەکان دەیناڵاند، بۆیە ساڵی 2008 بڕیاڕی رۆشتنی بۆ ئەیسی میلان لە بەرامبەر 35 ملیۆن یۆرۆ دا.

2ـ یه‌حیا تۆرێ: کوڕە ئەسمەرەکەی کۆدیڤواری، ساڵی 2010 بە بڕی 18 ملیۆن یۆرۆ، لە بارسێلۆنای ئیسپانیا بۆ مانچێستەر سیتی ئینگلیزی گواسترایەوە، ئەمەش دوای ئەوە ھات کە گواردیۆلا پشتی بە تواناکانی تۆرێ نەبەست و سێرجیۆ بۆسکێتسی لە پێھاتەی سەرەکی جێگیرکرد و یاریزانه كۆتدیڤواره‌كه‌ی په‌راوێز خست، وەرزی رابردووش لە مان سیتی لە ھەفتەکانی سەرەتا بەشداری پێنەدەکرد، بەڵام لە کۆتاییدا توانی باوەڕ بە پیپ بێنێ و بەشداری یارییەکان بکات.

3ـ ساموێل ئیتۆ: ھەر چەند ئه‌م هێرشبه‌ره كامیرۆنییه گۆڵکەری تیپەکەبوو، کەچی نەبووە جێی باوەڕی گواردیۆلا، بۆیه پیپ دەستبەرداری ئیتۆ بوو، له به‌رامبه‌ردا بە ئیبراھیمۆڤیچی ئینته‌ر میلانی گۆریەوە، بەڵام کوڕە کامیرۆنییەکە لەژێر سەرپەرشتی خۆزێ مۆرینھۆ درەوشایەوە و ساڵی 2010 لە یەک وەرزدا 3 ناسناوی بردەوە.

4ـ زڵ‌اتان ئیبراھیمۆڤیچ: پێپ ساڵی 2009 بڕی 45 ملیۆن یۆرۆ و ساموێل ئیتۆی بەخشیە ئینته‌ر میلان، بۆ دەستخستنی تواناکانی ئیبرا، بەڵام ئەوەی چاوەڕوان دەکرا سەرکەوتوو نەبوو، بۆیە ساڵی 2010 بە شێوەی خواستن بە ئەیسی میلانی به‌خشی، پاشان ساڵی 2011 بە یەکجاری فرۆشتیان.

5ـ جۆ ھارت: له‌گه‌ڵ هاتنی گوردیۆلا بۆ مانچێستەر سیتی، گۆڵپارێزە ئینگلیزییەکە جانتایه‌كه‌ی پێچایه‌وه بە شێوەی خواستن به‌ره‌و یانه‌ی تۆرینۆی ئیتاڵیا به‌ڕێكه‌وت، له كۆتایی گرێبه‌سته‌كه‌شی له‌گه‌ڵ تۆرینۆ دیسان گواردیۆلا ده‌رگای یانه‌كه‌ی به‌ڕوویدا داخست، بۆیه جۆ هارت به ناچاری ئه‌مجاره‌یان به‌ره‌و وێستهام هه‌نگاوی نا.

6ـ فرانک رێبێری: ھەرچەند لە یانە باڤارییەکە نەرۆشت، بەڵام لەگەل ئەو راھێنەرە کێشەیەکی زۆری ھەبوو، هه‌ڵبه‌ت باجه‌كه‌شی دا و له زۆربه‌ی یارییه‌كان له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ داندرا بوو.

7ـ مانوێل نۆلیتۆ: لە ھاوینی 2016 بۆ مانچێستەر سیتی گواسترایەوە، گواردیۆلا سه‌ره‌تا گەشبین بوو بە ھاتنی ئەستێرە ئیسپانیەکە، به‌ڵام دواتر پشتی له نۆلیتۆ كرد و ده‌رگای رۆیشتنی به‌ڕوویدا كرده‌وه، به‌مه‌ش نۆلیتۆ گه‌ڕایه‌وه لالیگا و به‌فه‌رمی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی سێڤییا كرد.
ئاماده‌كردنی: بارزان ئه‌كره‌م