به ڤيديۆ.. له به‌سره پۆليس ئه‌شكه‌نجه‌ى دڕندانه‌ى هاووڵاتييه‌كى سوودانى ده‌ده‌ن
پێشتر به هۆى شه‌ڕێكى عهشائيرييهوه بريندار بووه.
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌يه‌ك پۆليس و سه‌ربازى عێراقى له شارى به‌سره، به شێوه‌يه‌كى دڕندانه ئه‌شكه‌نجه‌ى هاووڵاتييه‌كى سوودانى ده‌ده‌ن، به پاساوى ئه‌وه‌ى داعش بووبێت.
ئه‌و هاووڵاتييه سوودانييه رووبه‌ڕووى ئهشكهنجهيهكى زۆر ده‌بێته‌وه و هه‌ندێك له پۆليسه‌كان ئاگر به ريش و قژييهوه ده‌نێن و ده‌يانه‌وێت بيسووتێنن.
سه‌رچاوه هه‌واڵييه‌كانى سوودان بڵاويانكرده‌وه، ئه‌و هاووڵاتييه ناوى مو‌سا بهشيره.
ئه‌وه‌شيان بڵاوكردووه‌ته‌وه، مو‌سا به‌شير، به هۆى شه‌ڕێكى عهشائيرييهوه له نزيك به‌سره بريندار بووه و به‌و هۆيه‌وه له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌رى بۆ كراوه و دواى ده‌رچوونى له نه‌خۆشخانه رووبه‌ڕووى ئه‌و ئه‌شكه‌نجه‌يه بووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سوودان دوێنێ كاربه‌ڕێكه‌رى كاروبارى باڵيۆزخانه‌ى عێراقى له خه‌رتووم بانگ كرد و نامه‌ى ناڕه‌زايه‌تى پێدا.
سايتى سودان تربيۆن له زارى قهريبوڵڵا خضره‌وه بڵاويكرده‌وه، كاربه‌ڕێكه‌رى باڵيۆزخانه‌ى عێراق نيگه‌رانى خۆى ده‌ربڕيوه و داواى لێبوردنى له‌و رووداوه كردووه.
هه‌روه‌ها راشيگه‌ياندووه، كه نامه‌ى ناڕه‌زايه‌تى سوودان ده‌گه‌يه‌نێته حكومه‌تى عێراق و داواى لێكۆڵينه‌وه‌ى به په‌له له رووداوه‌كه ده‌كات.