بانكی ناوه‌ندی دۆلار به هه‌رزان ده‌داته حاجیان
لە بازاڕ ھەرزانترە
K24 - ھەولێر
بانكی ناوه‌ندی عێراقی رایگه‌یاند، وه‌كو هاوكارییه‌ك بۆ حاجیان، بڕیاریداوه برێك له دۆلار به نرخی فه‌رمی كه له نرخی بازاڕ هه‌رزانتره، بفرۆشێته ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت بچنه حه‌ج.
بانكی ناوه‌ندی عێراق ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، هه‌ر حاجییه‌ك ده‌توانێت 3 هه‌زار دۆلار بگۆڕێته‌وه، به مه‌رجێك جگه له بلیتی فڕۆكه، نوسراوی پشتگیری تایبه‌تی پێ بێت، كه بیسه‌لمێنێت بە مەبەستی حه‌جكردن گەشت بۆ سعوودییه ده‌كات.
بانكی ناوه‌ندی ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، ته‌نها له بەنكه‌كانی ره‌شید و رافیده‌ین و بانكی بازرگانی عێراقی، ئه‌و پاره ده‌درێته حاجیان.