ناسنامه‌ی هێرشكه‌ره‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا ئاشكرا ده‌بێت
به چه‌قۆ پیاوێكی كوشت و 6 كه‌سی دیكه‌ی بریندار كرد
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی شاری هامبۆرگی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند "ئه‌و كه‌سه‌ی رۆژی هه‌ینی 28/7/2017 له بازاڕدا به چه‌قۆ هێرشی كرده سه‌ر ژماره‌یه‌ك خه‌ڵك و به‌و هۆیه‌وه پیاوێكی ته‌مه‌ن 50 ساڵانی كوشتوو و 6 كه‌سی دیكه‌ی بریندار كردبوو، په‌نابه‌ریكی ته‌مه‌ن 26 ساڵان بووه‌و ده‌بوو ئه‌ڵمانیا جێبهێڵێت.
به گوێره‌ی قسه‌كانی پۆلیس و ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامه نهینییه‌كانی پۆلیس، له نزیك بازاڕه‌كه ئه‌و گه‌نجه‌یان ده‌ستگیر كردووه.
پۆلیس ده‌ڵێت "ئه‌و گه‌نجه له ئیمارات له دایك بووه‌و رۆژی هه‌ینی له ناكاو په‌لاماری ژماره‌یه‌ك له‌و خه‌ڵكانه‌ی داوه كه سه‌رقاڵی بازاڕكردن بوون".
ئۆلاڤ شۆڵز، سه‌رۆكی شاره‌وانی هامبۆرگ له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌رباره‌ی هێرشكه‌ره‌كه رایگه‌یاندووه كه "بیانییه‌ك كه ده‌بوو وڵاته‌كه جێبهێڵێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ ناسنامه و نووسراوێكی پیویستی پێنه‌بووه، ناردنه‌وه‌ی دواخرابوو، هێرشكهی ئه‌نجامداوه"، به‌ڵام پۆلیس ده‌ڵێت هێشتا سه‌رقاڵی دیاریكردنی ناسنامهكهین.
#HAMBURG Attack: VIDEO of bystanders trying to immobilize #terrorist attacker pic.twitter.com/v9C0I4zOWI
— Ana Demendoza (@AnaDemendoza_) 28 July 2017
شۆڵز ده‌ڵێت "ئه‌و كه‌سه داوای له ئه‌ڵمانیا كردووه بیپارێزێت، پاشان به‌و شێوه دژبه‌رانه هیرشی كردووه‌ته سه‌رمان".
گوته‌بێژ به ناوی پۆلیس، ده‌رباره‌ی ئه‌و قسانه‌ی ده‌گووترێت هێرشكه‌ره‌كه به "الله أكبر" په‌لاماری خهڵكهكهیداوه، ده‌ڵێت "ناتوانین له قسه‌ی ئه‌و شایه‌تحاڵه دڵنیابین كه ده‌ڵێت هیرشكهرهكه پاش كرده‌وه‌كه به "الله أكبر" گووتن بازاڕگهكهی جێهیشتووه".
به‌ڵام رۆژنامه‌ی بێڵدی ئه‌ڵمانی نووسیوویه‌تی "ژماره‌یه‌ك پۆلیسی چه‌كدار چوونه‌ته سه‌ر ناوه‌ندێكی نیشته‌جێبوونی په‌نابه‌ران كه هێرشكه‌ره‌كه تێدا ده‌ژیا".
VIDEO: Scene of #Hamburg knife attack https://t.co/sI9AxitaB6 pic.twitter.com/HECNaYjmra
— RT (@RT_com) 28 July 2017
Robber gets attacked by passengers after stabbing a guy in a edeka market in Hamburg. #hamburg #barmbek #edeka #messerattacke pic.twitter.com/CWe3sVJbDL
— Murat Can (@Muriburii) 28 July 2017