قازانجهكانی فهیسبووك ههڵكشاون
ئەو قازانجە دەگەڕێتەوە بۆ زیادەی ئاستی ریكلامكردن
K24 - ھەولێر
ئەو كۆمپانیایە لە جارەكی دووەمی ئەمساڵ، بەرزبوونەوەیەكی نوێی راگەیاند، بەھۆی ئەو زیادەیەی لە ئاستی ئەو رێكلامانەی كە لە رێگەی ئامێری مۆبایلەوە تۆماركراوە و ھەروەھا بەزربوونەوەی بەكاربەرانی كە مانگانە نزیكەی دوو ملیار كەس ئەو تۆرە كۆمەڵایەتییە بەكاردەھێنێت، ئەوەش بووەتە ھۆكارێك بۆ راكێشانی خاوەن رێكلامەكان.
كۆمپانیای فەیسبووك رایگەیاند، كە داھاتی كۆمپانیاكەی لە ماوەی مانگەكانی نیسان تاوەكو حوزەیران، گەیشتووەتە 9 ملیار و 300 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی، واتە 45% زیادەی تۆمار كردووە، بەبەراورد بە ھەمان ماوەكانی ساڵی رابردوو.
ئەمەش لە كاتێكدایە، رێكلامكردن لە رێگەی ئامێرەكانی مۆبایلەوە، رۆڵێكی گەورەی ھەبووە لەو بەرزبوونەوەیە و بە رێژەی 87% كۆی ئەو داھاتەی تۆماركردووە.