ئه‌مریكا چه‌كی زیاتر ده‌گه‌یه‌نێته ده‌ست یه‌په‌گه
"جۆری چه‌ك و كه‌ره‌سته سه‌ربازییه‌كان ئاشكرا ده‌بێت"
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مریكا به‌رده‌وامه له هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" و هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی، له هەفتەی رابردوودا بە دوو جار 180 بارهەڵگر هاوکاریی سه‌ربازی گه‌یاندووه‌ته ئه‌و هێزانه‌ی له شاری ره‌ققه‌ی مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی رێكخراوی داعش له جه‌نگدان.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵوی توركی بڵاویكردووه‌ته‌وه كه "رۆژی 22ی تەمووز، 100 بارهەڵگر و رۆژی هه‌ینی 28/7/2017 ، 80 بارهەڵگری دیکە کە بریتی بوون له ئۆتۆمبێلی سەربازیی و کەلوپەل و تەقەمەنیی جۆراوجۆر، لە سنووری عێراقەوە گه‌یشتوونه‌ته شاری حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسه توركییه‌كه، لە ناو کاروانی بارهەڵگرەکاندا کە سەرداپۆشراو بوون، ئامێرەکانی شارەوانی و زرێپۆشیش هه‌بوون.
ئاژانسه‌كه له زاری په‌یامنێره‌كه‌یه‌وه له حه‌سه‌كه نووسیوویه‌تی "لە 5ی حوزەیراندا 60 بارهەڵگر، لە 12ی حوزەیراندا 20 بارهەڵگر، لە 16ی حوزەیراندا 50 بارهەڵگر و لەنێوان 21 بۆ 26ی حوزەیراندا 120 بارهەڵگر، لە 5ی تەمووزدا 82 بارهەڵگر، لە 9ی تەمووزدا 102، لە 13ی تەمووزدا 95 بارهەڵگر و لە 17ی تەمووزدا 100 بارهەڵگر، کە سەرجەمیان دەکاتە 629 بارهەڵگر، هاوکاریی سەربازیی گەیشتوونەتە ناوچەکانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و هێزانه.
به گوێره‌ی به‌ڵگه‌یه‌كیش كه ئاژانسی ئانادۆڵو ده‌ڵێت لە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکاوە دەستیان كه‌وتوه "لە لیستی ئەو چەکانەی دراونه‌ته گرووپەکانی سووریا یهپهگهشیان تێدایه، 12 هەزار کڵاشینکۆف و 6 هەزار تفەنگی ئۆتۆماتیکی و 3 هەزار و 500 چەکی قورسی ئۆتۆماتیکی، لەگەڵ ٣ هەزار RPG-7ی ئەمریکی و هەزار AT-4ی ئەمریکی یان مووشەکی دژە تانکی SPG-9ی رووسی تێدا بووه.
جگه له‌وه‌ش 235 گوللـە هاوەن بە قەبارەی جۆراوجۆر، 100 قەناس، 450 دووربینی شەو لە جۆری PV-7 و 150 لایتی دووربینی لێزەریی ژێر تیشکی سووریش دراونه‌ته ئه‌و هێزانه.