"سەدان چاودێر بۆ چاودێریکردنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی دێنە ھەرێمی کوردستان"

برایان مێفۆرد: وەک چاودێر بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی ھاوتووینەتەوە کوردستان

K24 - واشنتن

ستیڤن میشێل، ئەندامی رێکخروای سی ئۆ دی ئەمریکی بە كوردستان24 رایگەیاند، دوای ئامادەکارییەکان لە چەند ھەفتەی داھاتوودا بە سەدان چاودێری نێودەوڵەتی بە مەبەستی چاودێریکردنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی دێنە ھەرێمی کوردستان.

گوتیشی، رێککەوتنی لێک تێگەیشتنمان لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان ھەیە و بەشێویەکی شەفاف چاودێری پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەکەین.

ھەر پەیوەست بەو باسەوە برایان مێفۆرد، سەرۆکی رێکخراوی سی ئۆ دی ئەمریکی بۆ چاودێری ھەڵبژاردنەکان ئاشكرای كرد، بە مەبەستی چاودێریکردنی ریفراندۆم و ھەڵبژاردنەکان لە ھەرێمی کوردستانین.

میفۆرد تایبەت بە کوردستان24 ئاماژەی بۆ ئەوەدا لە ماوەی رابردوودا چاودێری 21 ھەڵبژاردنیان لە چەندین وڵاتی جیاجیا کردووە و وەک چاودێر بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی ھاوتوونەتە کوردستان.