هۆشیار سیوەیلی: پارتی چاوەڕێی وەڵامی گۆڕانە

"دوای ھەڵبژاردنی رێكخەری نوێ ئەو داوایە لە گۆڕان كراوەتەوە"

K24 - ھەولێر

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای دەکات، پارتی چاوەڕێی وەڵامی بزووتنەوەی گۆڕانە بۆ ئەوەی بۆ چارەسەری كێشەكان كۆببنەوە.

هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بە كوردستان24 گوت: "پارتی دەمێكە داوای كردووە لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان دابنیشێ، دوای ھەڵبژاردنی رێكخەری گشتی نوێی گۆڕان دیسان ئەو داوایە ئاراستەی گۆڕان كراوەتەوە، ئێمە چاوەڕێی گۆڕانین، چاوەڕێین كاتێك دیاربكات بۆ كۆبوونەوەمان بە ئامانجی چارەسەری كێشەكان".