بۆ كوشتنی چه‌كدارانی داعش هێزی تایبه‌تی ئه‌مریكا له ئاسمانه‌وه داده‌به‌زن
ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش ویستویانه دزه بكه‌نه ناو شاری مووسڵه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
هێزه‌كانی سوپای ئه‌مریكا، له ئاسمانه‌وه دابه‌زیونه‌ته ناوچه‌یه‌كی باشووری شاری مووسڵ و هۆكاری ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌شیان به ئامانجی كوشتنی ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش بووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و ئه‌ندامه تایبه‌تانه‌ی سوپای ئه‌مریكا به هێلیكۆپته‌ر له باشووری شاری مووسڵ دابه‌زیونه‌ته ناوچه‌یه‌ك كه ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعشی تێدا بووه‌و ویستیوویان دزه‌بكه‌نه ناو شاره‌كه‌وه‌و له‌و ئۆپراسیۆنه تایبه‌ته‌دا چه‌كداره‌كانی داعش كوژراون.
تا ئێستا ژماره‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش ئاشكرا نه‌بووه كه له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا له لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه كراونه‌ته ئامانج و كوژراون.
رۆژی 10/7/2017 هێزه‌كانی عێراق توانییان شاری مووسڵ له چه‌كداران یداعش پاكبكه‌نه‌وه‌و دوای زیاتر له 3 ساڵ له داگیركردنی شاره‌كه له لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه كۆنترۆڵی بكه‌نه‌وه.