رێبوار تاڵەبانی: عێراق كاتێك بەھێز دەبێت پشت لە كورد دەكات

"تورکمان و کریستیانە رەسەنەکانی کەرکووک کوردستانین و لەگەڵ پرسی ریفراندۆمدان"

K24 - ھەولێر

رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بەوەکالەت لە پانێلکدا رایگەیاند، حکوومەتەکانی عێراق بەردەوام لەکاتی بێهێزیدا پەنایان بۆ کورد هێناوە، بەڵام لەگەڵ بەهێزبوونەوەیاندا پشتیان لە مافەکانی کورد کردووە.

گوتیشی، تورکمان و کریستیانە رەسەنەکانی کەرکووک کوردستانین و لەگەڵ پرسی ریفراندۆمدان، بەڵام بەشێک لەو تورکمانانەی کە رەسەن نین، خەریکی جێبەجێکردنی ئەجێندای دەرەکین.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لەسایەی پێشمەرگە و حکوومەتی هەرێمی کوردستان تەواوی پێکهاتەکانی کەرکووک بە ئارامی دەژین و رێوڕەسمە تایبەتییەکانیان ئەنجامدەدەن.