"ئێران به رێگه‌ی ئه‌م كچه سه‌رمایه‌دارانی راوكردووه"
ئه‌و كه‌سانه‌ی بوونه‌ته ئامانجی میا ئاش سه‌رمایه‌داری كه‌رته گرنگ و ستراتیژییه‌كان بوون
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ وا لێكدراوه‌ته‌وه كه "چه‌ته‌كانی ئینته‌رنێت" له به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌تی ئێران كار ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی "ئندپێندنت" كه‌سێك به ناوی "میا ئاش" كه چالاكه له ژماره‌یه‌ك پیگه‌ی وه‌ك "لینكد ئین" و "فه‌یسبووك" و "بلۆگه‌ر" و "واتس ئاپ" به تایبه‌تی له مانگی نیسانی ساڵی رابردووه‌وه هه‌مان ئه‌و پرۆگرامه ڤایرۆرسییه زیانبه‌خشانه‌ی بۆ ئیمهیلی ئه‌و كه‌سایه‌تی و سه‌رمایه‌دارانه ناردووه، كه له كه‌رتی پیشه‌سازی گرنگ و ستراتیژی كار ده‌كه‌ن، تا به‌هۆی وێنه‌ی كچێكه‌وه له ههژمارێكدا به ناوی "میا ئاش" راویان بكات.
ئه‌و پرۆگرامه‌ی میا ئاش به‌كاری هێناوه زۆر زیانبه‌خش بووه‌و ناوی PupyRAT و له توانایدایه كۆنترۆڵی ته‌واو بداته ده‌ست ئه‌نجامده‌ری ھێرشه ئه‌لیكترۆنییه‌كه و كۆنترۆڵی ته‌واوی به‌سه‌ر كۆمپیوته‌ری به‌رامبه‌ره‌كه‌یدا هه‌بێت و خۆی بگه‌یه‌نێته فایله‌كانی ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی و به‌و هۆیه‌شه‌وه كاره سیخوڕییه حكومییه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات.
به‌ڵام رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه "توێژه‌ره‌كان روونیان نه‌كردووه‌ته‌وه ژماره‌ی ئه‌و ئامانجانه چه‌ندن كه كه‌وتوونه‌ته مه‌ترسیوه كه له لایه‌ن میا ئاش به‌هۆی ئینته‌رنێته‌وه ده‌ستی پێیان راگه‌یشتووه.

لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌رباره‌ی ناسنامه‌ی "میا ئاش" گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه لایه‌نی ئێرانی به‌و كاره هه‌ستاوه‌و له هه‌ژماری وێنه‌گرێكی پرۆفیشناڵی وڵاتیكی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا ئه‌و وێنه‌یه‌یان دزیوه‌و ههژمارێكیان بۆ میا ئاش پێ درووست كردووه‌و وێنه‌كانیان بۆ هه‌مووی ناردووه‌و كه‌سایه‌تی میا ئاشیان وه‌ك كه‌سێكی سه‌رنجڕاكێش كه له له‌نده‌ن ده‌ژی و حه‌زی له وێنه‌گرتنه و زۆر ژیانی خۆشده‌وێ و حه‌زی له گه‌شت و گه‌ران و مۆسیقایه بڵاوكردووه‌ته‌وه.
كۆمپانیای Dell SecureWorks ده‌ڵێت "ئه‌وان متمانه‌ی ته‌واویان هه‌یه كه كه‌سایه‌تی "میا ئاش" له لایه‌ن چه‌ته‌كانی ئێرانه‌وه درووستكراوه كه به "Cobalt Gypsy" ناسراون".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه "به‌رپرسانی ئێرانی ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییان به‌و گرووپانه به زووی داواكارییه‌كه‌یان وه‌ڵام نه‌داونه‌ته‌وه‌و ده‌ركه‌وتووه "میا ئاش" پیاوانی ته‌مه‌ن نزیكه‌ی40 بۆ 45 ساڵانی بواره‌كانی ته‌كنه‌لۆژیای ئه‌ندازه‌ی كۆمپانیاكانی نه‌وت و غاز و په‌یوه‌ندییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كردووه‌ته ئامانج، پێش ئه‌وه‌ی له لایه‌ن گرووپه چه‌ته‌كانه‌وه بكرێنه ئامانج، له ناو ئه‌و كۆمپانیانهشدا كۆمپانیای سعوودیه و ئیسرائیل و هیندستان و ئه‌مریكا هه‌ن".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، پاش ئه‌وه‌ی كۆمپانیای Dell SecureWorks له رێگه‌ی فهیسبووكهوه به‌رده‌وام بووه له په‌یوه‌ندی به میا ئاش، ئه‌ویش به بیانووی بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی خۆشه‌ویستی ئاڵۆز، هه‌فته‌ی رابردوو هه‌ژماره‌كه‌ی له فه‌یسبووك سڕیوه‌ته‌وه.
له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا، به‌رپرسانی ئاسایشی وڵاتانی رۆژئاوا، ئێرانیان له نێوان ئه‌و وڵات و گرووپانه دانابوو، كه له ئاستیكی مه‌ترسیداردا هێرشی ئه‌لیكترۆنی ئه‌نجام ده‌دات، رووسیا و چین و كۆریای باكووریش له‌و وڵاتانه‌ن كه هاوشێوه‌ی ئێران به‌و كارانه هه‌ڵده‌ستن.