به‌رهه‌می برنجی كوردی بانی خێڵان سه‌د تۆن زیاتره
زیاتر لە حەفتا جووتیاری ناوچه‌كه زه‌وییه‌كانیان مه‌ره‌زه كردووه
K24 - گه‌رمیان:
له باشووری كوردستان وه‌رزی داچاندنی برنجی كوردی ده‌ستیپێكردووه، له گه‌رمه‌سێر و قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان، جووتیارانی بانی خێڵان ده‌ستییان كردووه به په‌ره‌وه‌رده‌كردنی برنج، زیاتر لە حەفتا جووتیاری ناوچه‌كه زه‌وییه‌كانیان كردووه به برنج و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن سه‌د تۆن برنجیان ده‌ستبكه‌وێت، به‌ڵام بێ ئاوی و نه‌بوونی پشتیوانی حكوومه‌ت، گرفتی بۆ جووتیاران و به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كه‌یان درووستكردووه.
جووتیاره‌كانی ئه‌م سنووره بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه به‌رهه‌مه‌كانیان له به‌رهه‌م خۆماڵییه‌كانی تری جیاوازه و خواستی زۆریان له‌سه‌ر، بەڵام به‌هۆی کەم ئاوی و نه‌بوونی پشتیوانی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كشتووكاڵه‌وه ناتوانن به‌راورد به‌و ره‌نجه‌ی كێشاویانه قازانجێکی ئه‌و بکەن، بەڕێوبەری کشتوکاڵی دەربەندیخانیش دەڵێت: چەندینجار داواکاری جووتیارانمان گەیاندووەتە شوێنی مەبەست، بەڵام ھیچ پلانێک نییە زیاتر نه‌بووه تاوه‌كوو ئێستا بۆ گرنگیدان به به‌رهه‌می ئه‌و جووتیارانه.
به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان كه له‌سه‌ر زێی بچووك دروستكراوه بووه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی هاندانی جووتیاران بۆ كشتووكاڵكردن له‌و سنووره، ئه‌مه‌ش وایكردووه بۆ ئه‌مساڵ زیاتر له ھەحەفتا جووتیاری سنووری دەربەندیخان زه‌وییه‌كانیان به برنج دابچێنن و به وته‌ی ئه‌وانیش به‌رهه‌می ساڵانه‌یان ده‌گاته 100 تۆن، به‌هۆی باشی جۆره‌كه‌یه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نرخی له برنجی هاورده‌كراو زیاتره، به‌ڵام هاوڵاتیان دڵنیان له برنجه‌كه خواستیان له‌سه‌ری زۆره.