به ڤيديۆ.. حووسييه‌كان بنكه‌ى ئاسمانى شا فههديان بۆردومانكرد
زيانێكى زۆرى به‌ركه‌وت
K24 – هه‌ولێر:
بنكه‌ى ئاسمانى پادشا فه‌هدى سعووديه له تائيف له لايه‌ن حوسييه‌كانى يه‌مه‌نه‌وه به مووشه‌كى باليستى بۆردومانكرا و زيانێكى زۆرى به‌ركه‌وت.
له به‌رامبه‌ريشدا هاوپه‌يمانێتى عه‌ره‌بى سوننه‌كان به سه‌رۆكايه‌تى سعووديه به چڕى ده‌ستيكرده‌وه به بۆردومانكردنى ئاسمانى پێگه و ناوه‌نده‌كانى هێزى حووسييه‌كان.
له 16ى ئازارى 2015ه‌وه سعووديه سه‌رۆكايه‌تى هاوپه‌يمانێتييه‌كى سوننه‌ى عه‌ره‌بى ده‌كات بۆ سه‌ركوتكردنى حوسييه‌كانى يه‌مه‌ن، كه سه‌ر به مه‌زهه‌بى زهيدين به ئامانجى كۆتايهێنان به جووڵانه‌وه‌ى حووسييه‌كان و رۆژانه بۆردومانى يه‌مه‌ن ده‌كه‌ن.