هاوسه‌رى موفتى داعش له ته‌له‌عفه‌ر خۆى و منداڵه‌كانى سووتاند
تا ئێستا نازانرێت بۆ خۆى سووتاندووه.
K24 – هه‌ولێر:
هاوسه‌رى موفتى داعش له قه‌زاى ته‌له‌عفه‌رى سه‌ر به پارێزگاى نه‌ينه‌وا، ئاگرى له جه‌سته‌ى خۆى و سێ منداڵه‌كه‌ى به‌ردا.
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌منى له سنوورى پارێزگاى نه‌ينه‌وا به بێ ئه‌وه‌ى ناوى رابگه‌يه‌ندرێت، گوتى: هاوسه‌رى موفتى داعش خۆى و منداڵه‌كانى سووتاندووه و تا ئێستا نازانرێت بۆ خۆى سووتاندووه.
سه‌باره‌ت به ورده‌كارى سووتانى ژن و منداڵه‌كانى موفتى داعش هێچ سه‌رچاوه‌يه‌كى بێلايه‌ن يان نزيك رووداوه‌كه‌يان پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه ئه‌منييه‌كه‌ى عێراق له باره‌ى ناسنامه‌ى موفتى داعش له ته‌له‌عفه‌ردا هيچ زانيارييه‌كى رانه‌گه‌ياندووه.
له 2014ه‌وه داعش شارۆچكه‌ى ته‌له‌عفه‌رى داگير كردووه و تا ئێستا له سنوورى پارێزگاى نه‌ينه‌وا له‌و ناوچه‌يه‌دا ماوه‌ته‌وه.
دواى ئه‌وه‌ى داعش له مووسڵ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى كۆتايى هات، ته‌له‌عفه‌رى وه‌ك ويلايه‌تێك ناساندووه.