به ڤيديۆ.. فڕۆكه‌يه‌كى توركى به موعجيزه له تێك‌شكان رزگارى بوو
سه‌رجه‌م سه‌رنشينه‌كانى سه‌لامه‌تن
K24 – هه‌ولێر:
فڕۆكه‌يه‌كى نه‌فه‌ر هه‌ڵگرى توركيا له ميانى گهشتێكيدا رووبه‌ڕووى ره‌وشى خراپى كه‌شوهه‌وا بوويه‌وه و سه‌ره‌ڕاى شكانى جامى پێشه‌وه‌ى به سه‌لامه‌تى توانى بنيشێتهوه.
ئه‌و فڕۆكه‌يه له گه‌شتێكدا له قوبرسه‌وه هه‌ڵفڕى بوو، به هۆى خراپى كه‌شوهه‌وا و تهرزهبارينهوه ناچار بوو بنيشێتهوه.
تيمێكى ئۆكرانى له فڕۆكه‌كه‌دا بوون، ئه‌وان رايانگه‌ياندووه، له كاتى رووداوه‌كه به‌رچاويان ناڕۆشن بووه و هيچيان نه‌بينيوه و ناچار بوونه له جامه‌كانى تهنيشتى فڕۆكه‌وانه‌كانه‌وه هه‌وڵى نيشتنه‌وه بده‌ن.
NEWS Atlasjet A320 radom and windshield seriously damaged by hail at Istanbul https://t.co/4pgFU0VzhR pic.twitter.com/LhhdDC1GpO
— AIRLIVE (@airlivenet) ٢٨ يوليو، ٢٠١٧