بايدهمير: ھیچ لایەنێك بۆى نييه دژی ریفراندۆم بوەستێتەوە
ھەدەپە بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لە ریفراندۆمی ھەرێمی كوردستان دەكات.
K24 – ههولێر:
عوسمان بایدەمیر گوتەبێژی پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە)، جارێكیدیكە پشتگیری پارتەكەی بۆ ریفراندۆمی ھەرێمی كوردستان دووپاتكردهوه و رايگهياند، ھیچ لایەنێك مافی ئەوەی نییە ھەڕەشە لە خەڵكی ھەرێمی كوردستان بكات و دژی ریفراندۆم بوەستێتەوە.
عوسمان بايدهمير گوتیشی: ھەدەپە بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لە ریفراندۆمی ھەرێمی كوردستان دەكات.