گرووپێكی هاوڕه‌گه‌زخوازان له ره‌ققه له دژی داعش شه‌ڕ ده‌كه‌ن
هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیش بوونی ئه‌و هێزه ره‌تده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
گۆڤاری نیوزویكی ئه‌مه‌ریكا بڵاویكردووه‌ته‌وه، گرووپێكی هاوڕه‌گه‌زخوازان، گرووپێكی خۆبه‌خشییان بۆ شه‌ڕكردن له دژی داعش له ره‌ققه‌ی سووریا درووست كردووه، گوته‌بێژی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیش (هه‌سه‌ده)، بوونی گرووپی له‌و جۆره ره‌تده‌كاته‌وه.
ئه‌و گرووپه كه ناویان له خۆیان ناوه (TQILA)، له ریزی شه‌ڕڤانه بیانییه‌كان شه‌ڕ ده‌كه‌ن، كه گرووپێكی گه‌وره‌ترن و ناوی گرووپه‌كه (IRPGF)ه.
گۆڤاری نیوزویك بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و گرووپه چوونه‌ته سووریا بۆ ئه‌وه‌ی له ریزی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) له دژی داعش شه‌ڕ بكه‌ن، گرووپه‌كه له مانگی نیسانی ئه‌مساڵ پێكهاتووه، واتا نزیكه‌ی دوو مانگ به‌ر له ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ره‌ققه له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده، كه له شه‌ڕڤانانی كورد و عه‌ره‌ب پێكهاتوون و له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه پاڵپشتی ده‌كرێن.
ئه‌و گرووپه له تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، "ئه‌ندامانییان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان، ئه‌وه ره‌وته باوه‌ی له باره‌ی هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌وه هه‌یه تێكبشكێنن و شۆڕشێكی ره‌گه‌زی هه‌ڵبگیرسێنن و هاوكات چه‌مكی سێكس فراوانتر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نها له نێوان نێر و مێدا كورت نه‌بێته‌وه".
به گوێره‌ی گۆڤاره ئه‌مه‌ریكییه‌كه، تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له باره‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و گرووپه و شێوازی كاركردن و ئه‌ركه‌كه‌یان له شه‌ڕی دژی داعش له ره‌ققه نییه.
نیوزویك، لێدوانی له گوته‌بێژی گرووپی شه‌ڕڤانه بیانییه‌كان وه‌رگرتووه به ناوی هه‌ڤال رۆجیلات، به‌ڵام به‌هۆی بارودۆخی هه‌ستیاری و ئه‌منی هیچ زانیارییه‌كی وردی له باره‌ی گرووپه‌كه نه‌داوه و گوتوویه‌تی: "به‌ڵێ ژماره‌یه‌ك هاوڕه‌گه‌زخواز له ریزه‌كانی ئێمه له ره‌ققه ده‌جه‌نگن".
ئه‌و گرووپه هاوڕه‌گه‌زخوازه TQILA، له‌سه‌ر ئه‌كاونتی شه‌ڕڤانه بیانییه‌كان نووسیویانه: "ئه‌وانه‌ی پێیان ده‌گوترێت هاوڕه‌گه‌زخواز، فاشییه‌كان ده‌كوژن! ئێمه ده‌مانه‌وێت گورزێكیان لێبوهشێنین، ئاڵاكه‌مان به ره‌نگی پهلكهزێڕێنه و ره‌ش و په‌مه‌یی له ره‌ققه ده‌شه‌كێته‌وه، هاوڕه‌گه‌زخوازان خه‌لافه‌ت تێكده‌شكێنن".
ئه‌و گرووپه هاوڕه‌گه‌زخوازه، ئه‌وه‌شیان روونكردووه‌ته‌وه، ئه‌ندامانییان هه‌ڵسوكه‌وتی داعشییان به‌رامبه‌ر به‌وانه بینیوه كه هاوڕه‌گه‌زخوازن و له‌سه‌ر باڵه‌خانه و شوێنی به‌رزه‌وه خراونه‌ته‌خواره‌وه، یاخود به‌ردباران كراون، هه‌ر بۆیه ئه‌و گرووپه‌یان پێكهێناوه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری هێزه فاشی و توندڕه‌وه‌كان ببنه‌وه، كه ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆرییان له تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه كوشتووه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "بڕیارماندا گورز له‌و فاشییانه بوه‌شێنن و بیانكوژین، دروشمیشمان چه‌كێكی كڵاشینكۆف AK-47ی ره‌شه و باكگراونده‌كه‌ی ره‌نگی په‌مه‌ییه".
له‌وه‌ته‌ی هاتنی داعش بۆ عێراق له ساڵی 2014، چه‌كدارانی داعش گرته‌ی ڤیدیۆیی زۆریان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه هاوڕه‌گه‌زخوازان به ده‌ست و چاوی به‌ستراوه‌وه له باڵه‌خانه و شوێنی به‌رزه‌وه به به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵداوه‌ته خواره‌وه و دوای كهوتنیشیان به‌ردباران كراون.
نیوزویك له راپۆرتێكدا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، داعش نووسینگه‌یه‌كی تایبه‌تی دامه‌زراندووه به جێبه‌جێكردن سزا به‌سه‌ر هاوڕه‌گه‌زخوازان، ئه‌وانه‌ی مه‌یلی "نێربازیییان" هه‌یه، یاخود ره‌گه‌زی خۆیان گۆڕیوه، سزاكانیش گرتن و كوشتنییان بووه، به‌شێكیشیان رایانكردووه و رزگارییان بووه.
یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌وان له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كسانی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ژنان و پیاواندا ده‌كه‌ن، یه‌كه‌یه‌كی تایبه‌تیشیان به شه‌ڕڤانانی ژن هه‌یه كه كوردن و یه‌كه‌م سهربازگهشیان كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی راهێنان به ژنه شه‌ڕڤانه عه‌ره‌به‌كان بكه‌ن له ریزه‌كانییان.
كورد ره‌تیده‌كاته‌وه
لای خۆیه‌وه مسته‌فا بالی، له راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، بوونی ئه‌و گرووپه به ته‌واوی ره‌تده‌كاته‌وه.
بالی بۆ ئاژانسی ئارا نیوز، ده‌ڵێت: " هیچ هێزێكی سه‌ربازی كه ئه‌ندامانییان هاوڕهگهزخوازبن، له ریزه‌كانی ئه‌واندا نییه له شه‌ڕی دژی داعش له ره‌ققه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئێمه له هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، له‌گه‌ڵ دووپاتكردنه‌وه‌ی ته‌واوی رێزی خۆمان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، به مافی هاوڕهگهزخوازانیشهوه، به‌ڵام بوونی گرووپی له‌و جۆره له چوارچێوه‌ی هێزه‌كانمان ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و هیچ شتێكی وا له ریزی ئێمه‌دا نییه".