داوایەكی كۆمپانیای تۆیۆتا ئه‌لعێراق لە كوردستان رەتدەكرێتەوە
"ئەو كۆمپانیایە وەك تاكە بریكار نابینین"
K24 - ھەولێر
40% ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی دێنه هه‌رێمی كوردستان له به‌رهه‌مه‌كانی كۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنین، حكوومه‌تی هه‌رێم داوایه‌كی كۆمپانیای تۆیۆتا عێراقی ره‌تكردۆته‌وه.
نه‌وزدا ئه‌دهه‌م، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی ھەرێمی كوردستان، به كوردستان24 راگه‌یاند: "رۆژانه له كۆی 10 مۆڵه‌تی هاوردنی ئۆتۆمبێل، 6 دانه‌یان بۆ هاوردنی به‌رهه‌مه‌كانی كۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنین، له هاوردنی ئۆتۆمبێلیش نزیكه‌ی 40%ی هاورده فه‌رمییه‌كان تۆیۆتان".
له‌باره‌ی داوا كاری كۆمپانیای تۆیۆتا ئه‌لعێراق كه داوایكردووه، فرۆشی تۆیۆتا له ته‌واوی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ته‌نها و ته‌نها له ده‌ستی ئهوادابێت، نه‌وزاد ئه‌دهه‌م گوتی: "ئه‌و داوایه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و ئێمه ئه‌و كۆمپانیایه وه‌كو تاكه بریكاری تۆیۆتا نابینین و خه‌ڵكی دیكه‌ش مافی هاوردنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی هه‌یه".
تۆیۆتا ئه‌لعێراق، 51% پشكه‌كانی ژاپۆنییه و 49% عێراقین، داوایكردووه رێگه نه‌درێت به هیچ بازرگان و كۆمپانیایه‌كی دیكه جگه له‌وان ئۆتۆمبێل هاورده بكات.