پیلانه دۆزه‌خیه‌كه‌ی داعش پوچه‌ڵكرایه‌وه
به‌ر له‌وه‌ی بگه‌نه شاره‌كان كراونه‌ته ئامانج

K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكی شانه‌ی هه‌ڵۆی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند " ده‌زگاكه‌یان پیلانی كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی گه‌وره‌ی چه‌كدارانی داعشیان پوچه‌ڵكردووه‌ته‌وه، كه ویستوویانه مه‌زارگه‌ی ئیمامه‌كان له نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا و سامه‌ڕا و مزگه‌وتی كوفه و ماڵی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان "عه‌لی سیستانی" بته‌قێننه‌وه‌و بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌ش ویستوویانه له سووریاوه بێن".
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌بو عه‌لی به‌سری سه‌رۆكی شانه‌ی هه‌ڵۆ رایگه‌یاند " رێكخراوی داعش به رێگه‌ی سه‌ركرده‌كانیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، خۆیان بۆ 3 كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئاماده ده‌كرد، تا ده‌ستدرێژی بكه‌نه سه‌ر مه‌زراگه‌ی ئیمامه‌كان له نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا و سامه‌ڕا و ماڵی عه‌لی سیستانی و مزگه‌وتی كوفه و شاری به‌سره، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ویستوویانه به رێگه‌ی ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو و ده‌یان خۆكوژی خاوه‌ن وڵاتینامه‌ی جیاواز له‌گه‌ڵ چه‌ته‌كان رێكبكه‌ون و بهێنرێنه ژووره‌وه‌و خۆیان بگه‌یه‌ننه پارێزگاكان و له‌گه‌ڵ خۆكوژه‌كانی ناو پارێزگاكاندا یه‌كبگرن و ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستیانه ئه‌نجام بده‌ن".
سه‌رۆكی شانه‌ی هه‌ڵۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه "دوای دڵنیابوونمان له زانیارییه‌كان، ئه‌و پیلانه‌ی داعشمان خستووه‌ته به‌رده‌ستی، حه‌یده‌ر عه‌بادی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و قاسم ئه‌لئه‌عره‌جی وه‌زیری ناوخۆ بۆ ئه‌وه‌ی بریار له‌سه‌ر پلانی ئاماده‌كاریی و گورزوه‌شاندنی پێشوه‌خته بده‌ن و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی هێزه هاوبه‌شه‌كان و به رێگه‌ی فڕۆكه‌ی جۆری F16 هێزه ئاسمانییه‌كانمان ناوه‌ندی كۆبوونه‌وه‌ی تیرۆریسته‌كان بكه‌نه ئامانج كه به‌ره‌و شوێنه پیرۆزه‌كان به رێگه‌وه بوون.
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی "پاش ئه‌وه به رێگه‌ی فڕۆكه‌وه 7 مۆڵگه و ناوه‌ندی گه‌وره‌و ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژكراوه‌كان له ناوچه‌ی مه‌یادینی سووریا و ده‌وروبه‌ری شاری قائیم به چه‌ند كاتژمێریك پێش ده‌رچوونیان كراونه‌ته ئامانج و به‌ر له‌وه‌ی به‌ره‌و نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا و سامه‌ڕا و كوفه و به‌سره به‌ڕێبكه‌ون، پیلانه‌كه‌یان شكستی پێهێنراوه‌و ده‌یان چه‌كداری داعش كوژراون و ئۆتۆمبێله‌كانیان تیكشكێنراوه".