تره‌مپ توڕه‌یه
داوای دووباره ده‌نگدان له‌سه‌ر گۆڕینی یاسای سیستمی چاودێری ته‌ندرووستی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، رۆژی 29/7/2017 ره‌خنه‌ی توندی له ئه‌ندامه كۆمارییه‌كانی كۆنگرێسی ئه‌مریكا گرت، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیران، له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیستمی چاودێری ته‌ندرووستی و گۆرینی شكستیان هێنا و وه‌ك شكستێكی دیكه بۆ سه‌رده‌می ئیداره‌كه‌ی تره‌مپ ناوبرا.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسی بڵاویكردوه‌ته‌وه كه "سێ ئه‌ندامی كۆمارییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پیران، سۆزان كۆلینز، لیزا مۆركۆڤسكی، جۆن مه‌كین چونه‌ته ریزی دیموكراتهكانهوهو له دژی پرۆژه‌كه ده‌نگیانداوه".
به‌ڵام تره‌مپ داوای له ئه‌ندامانی كۆنگرێس كردبوو، كه به جدی كار بۆ تێپه‌ڕاندنی هه‌مواره‌كه بكه‌ن كه هه‌ستیارییه‌كی زۆری درووستكردووه.
به‌ڵام دواجار ره‌شنووسه‌كه به 51 ده‌نگ به‌رامبه‌ر به 49 ده‌نگ ره‌تكراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش وه‌ك شكست بۆ كۆمارییه‌كان ناوده‌برێ، چونكه ئه‌و به‌ڵێنی دابوو سیستمی چاودێری ته‌ندرووستی كه به "ئۆباماكیر" ناسراوه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی ساڵی 2010 له‌سه‌ر ده‌می باراك ئۆبامادا بڕیاری له‌سه‌ر درابوو.
له زنجیره‌یه‌ك تویتی توڕه‌دا، تره‌مپ ده‌ڵێت "مادام كۆمارییه‌كان هه‌موویان پێكه‌وه شانیان نه‌دایه به‌ر سه‌رخستنی پرۆژه‌كه، پرسی گۆڕینی ئۆباماكیر هێشتا كۆتایی نه‌هاتووه، داوا ده‌كه‌م پێش ئه‌وه‌ی ده‌نگ له‌سه‌ر هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی دیكه بدرێت، ده‌نگدانه‌كه دووباره بكرێته‌وه".
هه‌روه‌ها نووسیوویه‌تی "ده‌بوو لێگه‌ڕێن سیستمی ئۆباماكیر هه‌ڵوه‌شێته‌وه ئه‌و كات گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ین".