بە سەرۆكایەتی بارزانی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم لە كۆبوونەوەدایە

چەند لیژنەیەك پێكدەھێندرێن

K24 - ھەولێر

پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند: "بە سەرۆكایەتی مەسعوود بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان لە كۆبوونەوەدایە".

گوتیشی: "لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا یەكێتی بە شاندێكی باڵا بە سەرۆكایەتی كۆسرەت رەسوڵ جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی بەشدارە، جگە لە تاوتوێكردنی چەند پرسێكی سیاسی ھەرێمی كوردستان، لەم كۆبوونەوەیەدا ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم چەند لیژنەیەك پێكدەھێنێ".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: "وەك كۆبوونەوەكانی پێشتر، جگە لە گۆڕان و كۆمەڵ، سەرجەم لایەنە سیاسییەكان بەشدارن".

بە سەرۆكایەتی بارزانی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم لە كۆبوونەوەدایە
بە سەرۆكایەتی بارزانی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم لە كۆبوونەوەدایە
بە سەرۆكایەتی بارزانی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم لە كۆبوونەوەدایە