فهلاح مستهفا: هیچ دهرفهتێك بۆ مانهوه لهگهڵ عێراقدا نهماوه
"بەغدا هەرێمی کوردستانی وەك هاوبەشێکی سەرەکی لە حوكمڕانیدا نەبینووە"
K24 - ھەولێر
فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە گوتارێکدا، کە لە وۆرکشۆپی چەمکی توندوتیژی سێکسی لەکاتی ململانێکاندا پێشکەشیکرد رایگەیاند، هیچ دەرفەتێک نەماوە، کە بەهۆیەوە بتوانین درێژە بە مانەوەمان لەگەڵ عێراق بدەین.
گوتیشی، بەغدا هەرێمی کوردستانی وەك هاوبەشێکی سەرەکی لە حوكمڕانیدا نەبینوە.
فەلاح مستەفا، داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، پاڵپشتی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بکەن.