سهرۆكی ئهنجوومهنی شنگال: مافی خۆمانه بهشداری له ریفراندۆمدا بكهین
"بەهۆی کوردستانی بوونی شنگال دانیشتوانی ئەو ناوچەیەیان رووبەڕووی چەندین نەهامەتی کردووەتەوە"
K24 - دھۆك
وەیس نایف، سەرۆکی ئەنجوومەنی شارۆچکەی شنگال، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا پشتیوانی ئەنجوومەنەکەی بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دووپاتکردەوە.
جەختیشیکردەوە، وەک دانیشتوانی شنگال و دەوروبەری بە مافێکی سرووشتی خۆیان دەزانن بەشداری لە ریفراندۆم بکەن.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، شنگال کوردستانییە و پێشتریش حکوومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق، بەهۆی کوردستانی بوونی شنگال دانیشتوانی ئەو ناوچەیەیان رووبەڕووی چەندین نەهامەتی کردووەتەوە.