له یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیا 6 كه‌س كوژران و بریندار بوون
پیاوێكی ته‌مه‌ن 34 ساڵان هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه
K24 - هه‌ولێر:
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 30/7/2017 له یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌ی شاری كۆنستانس له باشووری ئه‌ڵمانیا ته‌قه‌كراوه‌و به‌و هۆیه‌وه یه‌ك كه‌س كوژراوه و 5 كه‌سی دیكه‌ش بریندا ربوون.
پۆلیسی شاری كۆنستانس له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه "ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌قه‌كانی كردووه ته‌مه‌نی 34 ساڵانه و كه‌سێكی كوشتووه‌و 3 كه‌سی دیكه‌ی بریندار كردووه و رووداوه‌كه له ناو یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌دا بووه، پێش ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان رووبه‌ڕووی ببنه‌وه پۆلیسێكیشی بریندار كردووه".

به‌ڵام به گوێره‌ی دوایین زانیاری ژماره‌ی كوژراوه‌كان گه‌یشتووه‌ته 2 كوژراو و پۆلیس توانیوویه‌تی ته‌قه‌كه‌ره‌كه ده‌ستگیر بكات و به‌هۆی برینداربوونی بیگوازێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
له دوایین لێدوانی په‌یوه‌ست به رووداوه‌كه‌وه پۆلیسی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند "ئه‌و رووداوه‌ی له یانه شه‌وانه‌كه‌دا روویداوه، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به كرده‌وه‌ی تیرۆریستییه‌وه نییه".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه "ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌قه‌ی كردووه هاووڵاتییه‌كی عێراقییه".
.jpg)