رۆژنامه‌نووسێكی به‌ناوبانگی دانیماڕكی: ده‌بێ جیهان له خواستی گه‌لی كورد تێبگات
كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی شاهێدی ئه‌وه ده‌دات هێزی پێشمه‌رگه چ رۆڵێكی هه‌بووه له شه‌ڕی دژی تیرۆر
K24 - ھەولێر
رۆژنامه‌نووس و پێشكه‌شكاری به‌ناوبانگی دانیماركی سۆفیا لۆب، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌و له خواستی كورد تێده‌گات بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی.
گوتیشی، كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی شاهێدی ئه‌وه ده‌دات هێزی پێشمه‌رگه چ رۆڵێكی هه‌بووه له شه‌ڕی دژی تیرۆر و پاراستنی جیهان له‌و هه‌ڕه‌شه.