وه‌زیرێك تا ماڵه‌وه دوای ژنه رۆژنامه‌نووسێك كه‌وتووه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكردووه
ژنه رۆژنامه‌نووسه‌كه سكاڵای خۆی ده‌باته لای عه‌بادی و به ده‌نگی به‌رز هاوار ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ژنه رۆژنامه‌نووسێك له كۆنگره‌یه‌كدا كه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاماده‌ی بووه، هه‌ڵده‌ستێته‌وه‌و به ده‌نگی به‌رز هاوار ده‌كاته سه‌رۆكوه‌زیران و ده‌ڵێت "وهزیرێكت تا لای ماڵه‌وه دوام كه‌وتووه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكردووم".
ژنه رۆژنامه‌نووسه‌كه كه جلوبه‌رگی ره‌شی له به‌ردایه و پاشتر به سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق ده‌ڵێت منیش باوكم شه‌هیده، زۆر توڕه‌یه و ژماره‌یه‌ك له ئاماده‌بووان و پاسه‌وانانی هۆڵه‌كه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ن هێمنی بكه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌و هه‌ر په‌یامه‌كه‌ی خۆی ئاراسته‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌كات و له هۆڵه‌كه‌دا ده‌ست ده‌كرێت به چه‌پڵه‌لێدان".
پاش ته‌واوبوونی كۆنگره‌كه، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌چێته لای ژنه رۆژنامهنووسهكهو قسه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات، له‌و كاته‌شدا ژنه‌كه ده‌ڵێت ئاوا پاداشتی كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌درێته‌وه، من باوكم شه‌هیده و رۆژنامه‌نووسم، وهزیرهكهت تا ماڵه‌وه كه‌وتووه‌ته دوام و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكردووم".
هه‌ر چه‌نده ڤیدیۆكه زۆر روون نییه و ده‌نگی ژنه رۆژنامه‌نووسه‌كه و عه‌بادی به باشی نابیسترێت، به‌ڵام دیاره كه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق هه‌وڵی هێمنكردنه‌وه‌ی ده‌دات و ده‌یه‌وێت دڵنیای بكاته‌وه كه به دواداچوون بۆ كێشه‌كه ده‌كات.
به‌لام ژنه رۆژنامه‌نووسه‌كه ناوی وه‌زیره‌كه و هۆكاری دواكه‌وتنی و هه‌ولی كوشتنی ئاشكرا ناكات.