مێسی شوێنگره‌وه‌ی نێیمار ده‌ستنیشان ده‌كات
له نێوان كۆتینهۆ و دیبالا یه‌كێكیان هه‌ڵده‌بژێرێت
لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می یانه‌ی بارسێلۆنا داوا له كارگێرانی یانه‌كه‌ی ده‌كات له ئه‌گه‌ری رۆیشتنی نێیمار بۆ پاریس سانجێرمان، دیبالای هاونیشتیمانی له یۆڤینتۆسه‌وه بگوازنه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 30 ته‌مووزی 2017، پێگه‌ی سكای سپۆرتسی ئینگلیزی، داوایه‌كی مێسی بڵاوكردۆته‌وه كه ئاراسته‌ی یانه‌كه‌ی كردووه، لیۆ به سه‌رۆك و كارگێرانی یانه‌كه‌ی راگه‌یاندووه له ئه‌گه‌ری رۆیشتنی نێیمار له یانه‌كه‌یان واباشتره بیر له دیبالا بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌نگی تیپه‌كه‌یان تێك نه‌چێت.
ئه‌م داوایه‌ی لیۆ له‌كاتیكدایه، كه له‌دوای رۆیشتنی نێیمار ده‌نگۆی به‌هیزی گواستنه‌وه‌ی كۆتینیۆی به‌رازیلی هه‌بوو، به‌ڵام لیۆ له نیوان كۆتینیۆ و دیبالا، هاونیشتیمانه‌كه‌ی په‌سه‌ند ده‌كات و ده‌یه‌ویت به‌زووترین كات بیگوازنه‌وه یانه‌كه‌یان.