سوپای ئه‌مه‌ریكا ساڵانه 84 ملیۆن دۆلار به "ده‌نكۆڵه شینه‌كه" ده‌دات
ڤیاگرا خه‌زێنه‌ی پنتاگۆنی به‌تاڵكردووه
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی ره‌گه‌زی خۆیان گۆڕیوه له سوپای ئه‌مه‌ریكادا نابێت خزمه‌ت بكه‌ن، ئامارێكی به‌راوردكاری بڵاوكرایه‌وه و تێیدا ده‌ریده‌خات، چاودێری ته‌ندرووستی ئه‌وانه‌ی ره‌گه‌زی خۆیان گۆڕیوه و له ریزی سوپادان، زۆر كه‌متره به به‌راورد به حاڵه‌ته‌كانی دیكه.
هۆكاری بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپیش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، چاودێری ته‌ندرووستی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی ره‌گه‌زی خۆیان گۆڕیوه، تێچووی زۆری ده‌وێت و خه‌رجی زۆری خستووه‌ته سه‌ر پنتاگۆن.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی میلیته‌ری تایمز، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكی (پنتاگۆن) ساڵانه، 84 ملیۆن دۆلار ته‌نها به ده‌نكۆڵه شینه‌كه (ڤیاگرا) ده‌دات.
رۆژنامه‌كه پشتی به ئاماره‌كانی ساڵانی رابردوو به‌ستووه، كه له سه‌ره‌تای ساڵی 2015 بڵاوكراوه‌ته‌وه، به گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، ته‌نها له ساڵی 2014 بڕی 84 ملیۆن دۆلار له كڕینی حه‌بی ڤیاگرا له خه‌زێنه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته خه‌رج كراوه.
میلیته‌ری تایمز دووپاتیشیكردووه‌ته‌وه، له ماوه‌ی سێ ساڵدا، 294 ملیۆن دۆلاری له خه‌زێنه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری بۆ كڕینی ڤیاگرا خه‌رجكراوه، رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، به‌م بڕه پاره‌یه‌ی له ڤیاگرا سه‌رف كراوه، پنتاگۆن ده‌یتوانی چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی بكڕێت.

ته‌نها له ساڵی 2014دا، پزیشكانی سوپای ئه‌مه‌ریكا، نزیكه‌ی 1.18 ملیۆن راچێته‌ی كڕینی ئه‌و حه‌به‌یان نووسیوه.
هه‌ندێك له‌و راچێتانه بۆ ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازییانه نووسراون، كه ته‌مه‌نییان گه‌وره‌یه و كێشه‌ی لاوازی سێكسییان هه‌یه و هێشتا له ریزی سوپا له خزمه‌تدان، به‌ڵام به‌شی هه‌ره زۆریان بۆ ئه‌و جه‌نه‌رال و به‌رپرسه سه‌ربازییانه‌ن كه خانه‌نشین كراون.
چاودێری ته‌ندرووستی بۆ به‌رپرسه سه‌ربازییه خانه‌نشینكراوه‌كان، له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی "تریكه‌یر"ی پنتاگۆنه، به‌ڵام ئه‌و چاودێرییه كێشه‌ی بۆ خه‌زێنه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا درووستكرووه.
وه‌ك رۆژنامه‌ی میلیته‌ر تایمزیش بڵاویكردووه‌ته‌وه، ته‌نها 10%ی ئه‌و راچێتانه بۆ ئه‌وانه نووسراون كه له ریزی سوپا له خزمه‌تدان، به گوێره‌ی پشكنینه پزیشكییه‌كانیش، كێشه‌ی لاوازی سێكسی له نێو سوپای ئه‌مه‌ریكادا رووی له زیادبوون كردووه، به‌تایبه‌تیش دوای جه‌نگی ئه‌فغانستان و عێراق.
وه‌ك پزیشكان و توێژه‌رانیش باسی لێوه‌ده‌كه‌ن، زۆربوونی لاوازی سێكسی له ریزی سوپای ئه‌مه‌ریكادا، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ باری ده‌روونی سه‌ربازان و ئه‌وانه‌ی له جه‌نگ گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: BBC