سه‌در سه‌ردانى سعووديه ده‌كات
سه‌در ده‌يه‌وێت له ژێر هه‌ژموونى ئێران رزگارى بێت
K24 – هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در رايگه‌ياند، له سه‌ر بانگهێشتى ره‌سمى سعووديه سه‌ردانى رياز ده‌كات. ئه‌م سه‌ردانه يه‌كه‌م سه‌ردانى له‌و جۆره‌يه له ماوه‌ى 11 ساڵى رابردوودا.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، نووسينگه‌ى موقته‌دا سه‌در، هيواى خواستووه ئه‌و سه‌ردانه ببێته سه‌ره‌تا و كرانه‌وه‌يه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان عێراق و سعووديه و دانانى سنوورێك بۆ ململانێى تائيفى.
دوايينجارسه‌در له 2006دا سه‌ردانى سعووديه‌ى كرد بۆ واژووكردنى په‌يمانێكى ئاينى كه رشتنى خوێنى عێراقييه‌كانى حه‌رام ده‌كرد.
لايه‌نگرانى سه‌در له ماوه‌ى رابردوودا هوتافيان له دژى هه‌ژموونى ئێران كێشاوه و به راى شاره‌زايان ره‌وتى سه‌در ده‌يه‌وێت به ته‌واوى خۆى له ژێر هه‌ژموونى ئێران رزگار بكات.