هێرشكرايه سه‌ر يانه‌يه‌كى رابواردنى شه‌وانه‌ى توركيا
له توركيا كه‌سێك كوژرا و 3 كه‌سى ديكه بريندار بوون.
K24 – هه‌ولێر:
له يانه‌يه‌كى رابواردنى شه‌وانه‌دا له توركيا كه‌سێك كوژرا و 3 كه‌سى ديكه بريندار بوون.
پۆليسى توركيا رايگه‌ياند، رووداوه‌كه له ناوچه‌ى بودرومى گه‌شتيارى باشوورى خۆرئاواى توركيا روويداوه.
ئاژانسى ئه‌نادۆڵى توركى بڵاويكرده‌وه، ژماره‌يه‌ك چه‌كدار له ناوچه‌ى تركو بۆكۆى هه‌ڵكه‌وتوو له كه‌ناراوى ده‌رياى ئيجه، هه‌ڵيانكوتاوه‌ته سه‌ر يانه‌يه‌كى رابواردنى شه‌وانه و گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 22 ساڵيان كوشتووه و 3 كه‌سى ديكه‌شيان بريندار كردووه.
سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كانى هێرشه‌كه، ئه‌و ئاژانسه توركييه هيچ زانيارييه‌كى بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، لێكۆڵينه‌وه له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه.