به ڤيديۆ.. خۆ داماڵينى ژنه بێژه‌رێكى ئێرانى له حيجاب هه‌راى ناوه‌ته‌وه
به دووڕوويى تۆمه‌تبارى ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان، به‌كارهێنه‌رانى ئێرانى به شێوه‌يه‌كى به‌ربڵاو سه‌رقاڵى بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه و گرته‌ى ڤيديۆيى ئه‌و ژنه بێژه‌ره‌ى ئێرانن كه له سويسرا به بێ حيجاب وێنه‌ى بڵاوبووه‌ته‌وه.
گشت ارشاد و كتك و تحقير و القاب گا‌و و كفتار مال ما ابجوخوري و كشف حجاب در سوسيس و در عين حال افتخار به چادر مال شما!#آزاده_نامداری pic.twitter.com/kxJeIVjU0n
— shadi (@shadiiranii) ٢٤ يوليو، ٢٠١٧
ئازاديه نامدارى، ژنه بێژه‌رى ئێرانى رووبه‌ڕووى شه‌پۆلێك ناڕه‌زايه‌تى پارێزگارانى وڵاته‌كه‌ى بووه‌ته‌وه به هۆى ئه‌وه‌ى له كاتى به‌سه‌ربردنى پشوودا له سويسرا به بێ حيجاب ده‌ركه‌وتووه.
به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان ئه‌و ژنه بێژه‌ره‌يان به دوو روويى تۆمه‌تبار كردووه، چونكه له سه‌ر شاشه‌كانى ئێران باس له پێويستى پابه‌ندبوونى ژنان به حيجابه‌وه ده‌كات و خۆيشى له سه‌ردانيدا بۆ ده‌ره‌وه‌ى ئێران حيجابى نه‌پۆشيوه.
TVpresenter of #Iran regime #AzadehNamdari ,who propagates #Hijab & says 'Thank God I wear #chador' photographed in Switzerland? #Hypocrisy pic.twitter.com/BJbsTpIRWA
— Darya Safai (@SafaiDarya) ٢٤ يوليو، ٢٠١٧
له چه‌ند ساڵى رابردوودا نامدارى له رێى به‌رنامه‌كانييه‌وه كارى بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى رۆشنبيرى ئيسلامى كردووه و باسى له چۆنێتى كه‌سايه‌تى ژنى مه‌زهه‌بى كردووه.
دواى ئه‌وه‌ى مۆبايله‌كه‌ى هاك ده‌كرێت، ژماره‌يه‌ك وێنه‌ى ئه‌و ژنه بێژه‌ره بڵاوكرانه‌وه، كه جلى حيجابى نه‌پۆشيوه و له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌يدا مه‌ى ده‌خواته‌وه.