به ڤيديۆ.. رێگه‌يه‌كى نوێ بۆ به‌قاچاغبردنى مادده سڕكاره‌كان ئاشكرا بوو
ژێرده‌رياييه‌كيان به‌كارهێناوه
K24 – هه‌ولێر:
هێزه ئه‌منييه‌كانى كۆڵۆمبيا، ده‌ستيان به‌سه‌ر ژێرده‌رياييه‌كى بچو‌وكدا گرت، كه بازرگانانى مادده هۆشبه‌ره‌كان بۆ گواستنه‌وه‌ى چوار ته‌ن مادده‌ى سڕكار به‌كاريانهێنابوو.
رۆژنامه‌ى ده‌يلى مێلى بريتانى بڵاويكرده‌وه، ئه‌و ژێرده‌رياييه نرخه‌كه‌ى يه‌ك مليۆن جونه‌يهى ئيسته‌رلينى بووه و له ئاوى رووبار‌ى شوكۆى نزيك له سنوورى خۆرئاواى باكوورى په‌نه‌ما ده‌ستى به‌سه‌ردا گيراوه.
به گوێره‌ى زانيارى رۆژنامه‌كه هێزه‌كانى سوپاى كۆڵۆمبيا له ئۆپراسيۆنێكدا توانيويانه ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و ژێر ده‌رياييه‌دا بگرن.