پێرێز سه‌كۆی سانتیاگۆ بۆ پێشوازیكردن له ئه‌ستێره‌یه‌كی نوێ ده‌ڕازێنێته‌وه
پێرێز پێش یاری جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا ئه‌ستێره‌یه‌ك بۆ هانده‌رانی ده‌كاته سووپرایز
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه فلۆرێنتینیۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید سووپرایزێكی گه‌وره‌ی پێش یاری جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا ئاماده كردووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 30 ته‌مووزی 2017، پێگه‌ی Don Ballonـی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید بڕیاری رازاندنه‌وه‌ی سته‌یجی سانتیاگۆ بێرنابیۆ ده‌ركردووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، پێرێز ده‌یه‌وێت پێش یاری جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا ئه‌ستێره‌یه‌ك له‌سه‌ر سه‌كۆی سانتیاگۆ به میدیاكان ده‌ناسێنێت.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی روون كردۆته‌وه، كه پێرێز له ماوه‌ی 10 رۆژی داهاتوو ئه‌ستێره‌یه‌كی گرانبه‌ها كه نرخه‌كه‌ی سه‌رووی 100 ملیۆن یۆرۆیه پێشكه‌شی میدیاكان ده‌كات، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی یاریزانه‌كه ئاشكرا بكرێت.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا پێشبینی ده‌كرێت، ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی كه په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید ده‌كات له نێوان (كلیان مباپێ، پاوڵۆ دیبالا و ئیدین هازارد) یه‌كلایی بێته‌وه.