پۆلیسی نههێشتنی تاوانی ههولێر سێ كهس به تۆمهتی دزینی ملیۆنێك دۆلار دهستگیر دهكات
دانیان به تاوانهكهیاندا ناوه و كوردستان 24 زانیاری ورد له بارهی تاوانهكه بڵاودهكاتهوه
K24 - ههولێر:
دوای ئەوەی سێ کەس بە ناوی هێزە ئەمنیيەکانەوە بڕی ملیۆنێک دۆلار و 50 ملیۆن دینار لە ماڵێک دەدزن, لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەولێرەوە دەستگیر دەکرێن و لەم پاکێجەدا تاوانباران زانیاری لەسەر چۆنیەتی دزیکردنەکەیان دەدركێنن.
ئەم سێ کەسە بە ناوی هێزی ئەمنی لە گەڕەکی هەولێری نوێ هەڵدەکوتنە سەر ماڵێکی عەرەب و بڕی ملیۆنێك دۆلار و 50 ملیۆن دینار لێ دەدزن.
ئەوان پارەکەیان لە ناو خۆیان بەش کردووە و دوای دەستگیرکردنیان دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.
ئەو کەسەی پارەکەی لێ دزراوە خەڵکی فەللووجەیە و پیشەی ئەندازیارە دەڵێت سەعات 12ی نێوەرۆ بە ناوی هێزی ئەمنی هاتنە ماڵەوە و دوای پشکنینی ماڵەکە هەرچی پارە لە ماڵەوە هەبوو بردیان بەشێکی کەمی پارەکەشی بۆ گەڕاوەتەوە.
پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی رۆژهەڵاتی هەولێر دەڵێت سەرجەم تاوانباران دەستگیر کراون لە رێگەی دادگاوە سەرجەم پارەکان وەردەگیرێتەوەو و پۆلیسیش له لیکۆڵینەوە لەسەر رووداوەکە بەردەوام دەبێت.
ئەو تۆمەتبارانە پارەکەیان لە نێوان خۆیان بەشکردووە و دوو تاوانباریان سەرجەم پارەکەیان لێ وەرگیراوتەوە و یەکێکيشيان کە زۆرترین پارەی بەرکەوتووە هێشتا پارەکەی بۆ خاوەنەکەی نەگهڕاندووەتە, بەپێ مادەکەش سزای هەر یەک لەو کەسانە زیاتر لە 10 ساڵە.