بووكه‌كه‌ی داعش به‌ریتانیای بچووككراوه‌ی ناو "خه‌لافه‌ت" ئاشكرا ده‌كات
سێ‌جار شووی كردووه و زانياری له باره‌ی "بووكه هه‌رزه‌كاره‌كانه‌وه" ده‌دركێنێت
K24 - هه‌ولێر:
هاوسه‌ری چه‌كدارێكی به‌ریتانی داعش, زانیاری له باره‌ی "به‌ریتانیای بچووككراوه له‌ریزی ئه‌و رێكخراوه ئاشكرا ده‌كات و باس له‌وه ده‌كات، سنووری خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعش، وه‌ك دۆزه‌خێك وا بووه بۆ "بووكه هه‌رزه‌كاره به‌ریتانییه‌كانی داعش".
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئیسلام مه‌دحه‌ت ته‌مه‌ن 23 ساڵ، خوێندكاری بواری فیزیا بووه و ره‌گه‌زنامه‌ی مه‌غریبییه، شووی به گه‌نجێكی به‌ریتانی كردووه كه به بنه‌ڕه‌ت ئه‌فغانییه و ناوی "ئه‌حمه‌د خه‌لیله".
ئه‌و ژنه ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌حمه‌د له نزیك له‌نده‌ن ژیاوه، دوایی یه‌كترناسینیان چووه‌ته دوبه‌ی، له‌وێ توانیویه‌تی قایلی بكات به‌وه‌ی دوای هاوسه‌رگیری بچنه توركیا به‌و پێیه‌ی له‌وێ كاری ده‌ستكه‌وتووه، هاوكات چاوه‌ڕێ بكه‌ن تا به‌ڵگه‌نامه و دۆكیومێنتی پێویستی به‌ده‌ست بگات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به یه‌كه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه به‌ریتانیا و له‌وێ بژین.
ئيسلام باس له‌وه ده‌كات، ئه‌و تووشی شۆك بووه كاتێك ته‌نها سێ مانگ دوای هاوسه‌رگیری به زۆر به‌ره‌و سووریا بردراوه نه‌ك به‌ریتانیا و ئه‌حمه‌دیش بووه‌ته یه‌كێك له چه‌كدارانی "ده‌وڵه‌تی خیلافه".
دواى گه‌یشتنیان بۆ سووریا، ئیسلام كه خوولیای مۆدێل و جلوبه‌رگ بووه، له ماڵێك نیشته‌جێبوونه له ره‌ققه، هاوكات له ماڵه‌كه، وه‌ك ژنه‌كه باسی ده‌كات، "دووانه‌ی تیرۆریست"ێك له مانشسته‌ر كه منداڵی ئه‌حمه‌د بوونه و 3 خوێندكاری هه‌رزه‌كار و ژماره‌یه‌ك "بووكی داعش" له ماڵه‌كه بوونه، كه بۆ چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه ئاماده‌كرابوون و له بنه‌ڕه‌تیشه‌وه له بریستۆل و گلاسكۆوه هاتبوونه ریزی داعش.
ئيسلام ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و كچه هه‌رزه‌كارانه خۆشحاڵ ده‌بوون كاتێك وێنه‌یان خۆیان ده‌بینی كه له راپۆرت و رۆژنامه‌كان بڵاوده‌بوونه‌وه.
ئه‌و ژنه مه‌غریبییه ده‌شڵێت: "ته‌واوی ئه‌و ماوه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی ژیاوه، درۆی له‌گه‌ڵ كراوه و له پڕێكدا خۆی له ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدارێتی داعش بینیوه‌ته‌وه له ره‌ققه".
روونیشی ده‌كاته‌وه، ئه‌و له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی به دوای ژیانێكی ئاسایی‌دا گه‌ڕاوه و ده‌ڵێت: "زۆر متمانه به پیاوان ده‌كه‌ین".
له درێژه‌ی گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكه‌كه‌یدا، ئه‌و ژنه ئاماژه به‌وه ده‌كات، دواتر ماڵه‌كه‌یان چووه‌ته منبج و له‌وێوه بوونه‌ته دراوسێی گریس داری كه له له‌نده‌نه‌وه هاتبوو، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه سویدییه‌كه‌ی به‌ناوی ئه‌بوبه‌كر.
ئيسلام ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، كچێك به ناوی سالى جۆنز كه له كێنتی به‌ریتانیاوه هاتبوو و به "بێوه‌ژنه سپییه‌كه" به‌ناوبانگ بوو، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كچی هه‌رزه‌كاری دیكه سه‌ردانییان كردووه، ئه‌وانیش بینتال گرین، كادیزا سوڵتانه، ئه‌میر بیس و شامیما بیجوم بوون.

ئیسلام باسى ئه‌وه‌ش ده‌كات ئاین دیڤیسی به‌ریتانی بینیوه كه چه‌كداری داعش بووه و له له‌نده‌ن له دایكبووه، یه‌كێك بووه له‌و چوار به‌ریتانیای به ناوی بیتلز ناوبانگییان ده‌ركردووه.
روونيشى ده‌كاته‌وه، كادیزا سوڵتانه، ته‌مه‌نی 17 ساڵ بوو، ساڵی رابردوو له هێرشێكی ئاسمانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیادا كوژرا، كه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ سكۆتله‌ندییه‌كی به‌ره‌گه‌ز پاكستانی كردبوو له گلاسكۆ و له منبج دراوسێ بوونه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ناچاربووم خۆم له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه رابهێنم، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم به زیندوویی له‌سه‌ر زه‌وی خیلافه‌ت بمێنمه‌وه و هه‌وڵمدا له رێگه‌ی دووانه‌كه‌وه كه منداڵی ئه‌حمه‌د بوون، خۆم فێری ئینگلیزی بكه‌م".
ده‌شڵێت: "هه‌مووان یه‌كتریان ده‌ناسی و به‌رده‌وام له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه قسه‌مان له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كرد".
ئيسلام باس له‌وه ده‌كات كه به‌رده‌وام داوای له هاوسه‌ره‌كه‌ی كردووه منبج جێبهێڵن، به‌ڵام داواكه‌ی ره‌تكراوه‌ته‌وه و ئه‌حمه‌د پێی گوتووه، ئه‌و دوو گیانه و ناتوانن بڕۆن، تا له ساڵی 2014 ئه‌حمه‌د ده‌چێته كۆبانێ و له شه‌ڕی شه‌ڕڤانانی كورد ده‌كوژرێت، ئینجا ئیسلام له‌گه‌ڵ خوشكی هاوسه‌ره‌كه‌ی به ته‌نها له منبج ده‌مێننه‌وه.
ئيسلام له‌و ماوه‌یه‌دا زۆر بیری له هه‌ڵاتن كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت خاكی "خیلافه‌ت" جێبهێڵێت، به‌ڵام به‌هۆی له‌دایكبوونی "عه‌بدوڵڵا"ی كوڕی به نه‌شته‌رگه‌ری "قه‌یسه‌ری" چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌سه‌ر جێگا كه‌وتووه.
ئيسلام ده‌ڵێت: "دوای چاكبوونه‌وه‌م له دوای منداڵبوون، هاوسه‌رگیریم له‌گه‌ڵ چه‌كدارێكی ئه‌فغانی كرد، به‌ڵام دواتر داوای ته‌ڵاقم كرد و لێی جیابوومه‌وه".
دواتر ئيسلام هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ چه‌كدارێكی دیكه‌ی داعش كردووه، كه به ره‌گه‌ز هیندی ئوسترالی بووه و به ئه‌بو عه‌بدوڵڵا ئه‌فغانی ناسراوه، ئه‌وه‌ش وایكردووه رێگه‌ی هه‌ڵاتن و پلاندانان بۆ ئه‌و كاره‌ی ئاسانتر بێت.
له سه‌ره‌تای مانگی ئاداری ئه‌مساڵ، توانیویه‌تی متمانه‌ی یه‌كێك له دراوسێكانی به‌ده‌ست بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت رابكات، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ش شكستی هێناوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی دووباره دووگیان بووه.
ئیسلام ده‌ڵێت: "له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند مانگه‌ی دوایی، بارودۆخ روو له خراپى بوو، قه‌باره‌ی شه‌ڕ گه‌وره‌تر بوو، منیش ده‌ترسام و به‌رده‌وام گوێم له ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب و ته‌قه ده‌بوو".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "دواتر بارودۆخ به جۆرێك خراپ بوو، خۆراك به‌شی هه‌مووانی نه‌ده‌كرد، ته‌نانه‌ت ئاویش بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر نه‌ما".
سه‌باره‌ت به پلانی هه‌ڵاتنه‌كه‌ش ده‌ڵێت: "له‌گه‌ڵ یه‌كێك له دراوسێكانم رێككه‌وتم بۆ ئه‌وه‌ی به‌بیانووی رێكخستنی ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری بچینه ده‌ره‌وه‌ی ره‌ققه، له‌وێوه‌ش روو له‌و ناوچانه بكه‌م كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات دان".
دواتریش له‌گه‌ڵ قاچاخچییه‌ك رێكده‌كه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی بیگه‌یه‌نێته ناوچه كوردییه‌كان و ده‌ڵێت: "زۆر دڵخۆم بووم، چونكه له ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا له‌ناو تاریكی‌دا بووم، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی له ناو ئه‌شكه‌وتێكدا تاریكدا بم وابوو".
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل باس له‌وه ده‌كات، تا ئێستا ئه‌و ژنه ناتوانێت ناوچه‌كه جێبهێڵێت، به‌ڵام له ناوچه‌یه‌كی ئارام و ماڵێكی هێمندا ده‌ژی كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌لدايه له رۆژئاوای كوردستان.
ئيسلام ده‌ڵێت: "عه‌بدوڵڵای كوڕم ته‌مه‌نی بووه‌ته دوو ساڵ و ئێستا له جه‌نگ ده‌ترسێت، كاتێك گوێی له ده‌نگی فڕۆكه ده‌بێت هه‌ڵدێت و ده‌چێته گه‌رماو، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بشارێته‌وه، هه‌روه‌ك ئێمه هه‌موو جار له ره‌ققه وامان ده‌كرد".
سه‌رچاوه: ده‌یلی مه‌یل - هاف پۆست