چیك 6 ھەزار ئۆتۆمبێل هه‌نارده‌ی هه‌رێمی كوردستان دەكات
بایی 250 ملیۆن دۆلارە
K24 - ھەولێر
له ماوەی هه‌شت ساڵدا، 6 هه‌زار ئۆتۆمبێل له وڵاتی چیكه‌وه هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان كراوه كه بایی زیاتره له 250 ملیۆن دۆلارە.
به‌گوێره‌ی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له ساڵی 2009 وە، زیاتر له 6 هه‌زار ئۆتۆمبێلی جۆری سكۆدا كه له وڵاتی چیك دروست ده‌كرێن هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان كراون.
هاوكات كۆمپانیایه‌كی شاری سلێمانی ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه، كه له‌مه‌ودوا هه‌وڵی هاوردنی ده‌رمان له وڵاتی چیكه‌وه ده‌ده‌ن بۆ هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه شاندێكی وڵاتی چیك هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان و داوای هه‌ماهه‌نگی ئابوورییان له هه‌رێمی كوردستان كردووه.