عێراق هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت به‌ كێبڵی جیهانیه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌

داھات و ھەلی كاری زۆری بۆ دەگەڕێتەوە

K24 - ھەولێر

بەئامانجی باشتركردنی خزمەتگوارییەكانی ئەنتەرنێت لە عێراق، ھێڵی پەیوەندییەكانی ئەو وڵاتە دەبەسترێتەوە بە كێبڵی ئینتەرنێتی جیھانی.

وەزارەتی گەیاندنی عێراق، پڕۆژەیەكی نیشتمانی به‌ هه‌ماهه‌نگی ھەردوو كۆمپانیای ئێرس لینك و ھەروەھا سیمفۆنی  راگه‌یاند، بۆ باشتركردنی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت.

ھاوكات كارمەندانی وەزارەت بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھاوپیشەكانیان لەو پڕۆژەیەدا، توانیان عێراق ببەستنەوە بە كێبڵی نێودەوڵەتی لەگەڵ چوار دەروازەی سنووری، بە كۆمەڵە ئامێرێكی پێشكەوتوو.

وەزارەتەكە ئاشكراشیكرد، كە عێراق داھات و ھەلی كاری زۆری بۆ دەگەڕێتەوە لەرێگەی ئەو پڕۆژەیەوە و دەبێتە وڵاتێكی ترانزێتی نێودەوڵەتی، بەشداریش دەبێت لە پەرەپێدانی كەرتی ئابووری تایبەت و گشتی لەو وڵاتە.