"حكومه‌تى عێراق ده‌بێت 384 مليار دۆلار قه‌ره‌بووى زيانه‌كانى كوردستان بكاته‌وه"
له مادده‌ى 132ى ده‌ستوورى ههميشهيى عێراقدا هاتووه كه حكومه‌ت پابه‌ند ده‌كات سه‌رجه‌م قه‌ره‌بووه‌كان بداته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له مه‌راسيمى يادكردنه‌وه‌ى 34 ساڵه‌ى ئه‌نفالى بارزانييهكاندا له لايه‌ن رژێمى به‌عسه‌وه، وه‌زيرى شه‌هيدان و كاروبارى ئه‌نفالكراوان رايگه‌ياند، كۆى گشتى ئه‌و زيانانهى رژێمى به‌عس له كوردستانى داوه به 384 مليار دۆلار خه‌مڵێندراوه.
له مهراسيمهكهدا وتارى حكومه‌تى هه‌رێم مه‌حمود حاجى ساڵح وه‌زيرى شه‌هيدان و ئه‌نفالكراوانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند، دواى رووخانى بهعسييهكان و دامه‌زراندنى دادگاى تاوانه‌كان له به‌غدا چوار كه‌يسى كوردانى فه‌يلى و بارزانييه‌كان و كيميايباران و خاپووركردنى قه‌ڵادزێ و سه‌يد سادق به ره‌سمى ناسێنراوون.
گوتيشى: سه‌رجه‌م زيان و جينۆسايدهكان مه‌زنده كراوه به 384 مليار دۆلار و له مادده‌ى 132ى ده‌ستوورى ههميشهيى عێراقدا هاتووه كه حكومه‌ت پابه‌ند ده‌كات سه‌رجه‌م قه‌ره‌بووه‌كان بداته‌وه و مووچه‌ى شههيدانيش بدات، به‌ڵام تا ئێستا هيچ پابه‌ندييه‌ك به‌و مادده‌يه نه‌كراوه و ئه‌و مادده ده‌ستوورييه جێبه‌جێ نه‌كراوه.