حكوومەتی عێراق قەرز دەبەخشێتە ھاوڵاتیانی مووسڵ
وەزارەتی كار: قەرزەكە 3 تا 8 ملیۆن دینارە
K24 - ھەولێر
وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایهتی عێراق بڵاویكردەوە، بۆ خێرا ئاوادانكردنەوەو بنیاتنانەوەی ناوچە زیان لێكەوتووەكانی عێراق قەرزی بچووك دەدرێتە ئەو ھاوڵاتیانەی زیانیان بەركەوتووە.
وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایهتی عێراق ئاشكرای كرد، ئەو خێزانانەی لە ئەنجامی شەڕدا زیان بە خانوو باڵەخانەكانیان كەوتووە دەتوانن داوای قەرز بكەن و ئەم قەرزەش لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە دابیندەكرێت، كە بڕەكەی سێ تا ههشت ملیۆن دینارەو ھیچ زیادەیەكیش ناخرێتە سەر قەرزەكە.
وەزارەتی كاری عێراق ئاماژەی بەوەشكرد، دوای ئاسایی بوونەوەی باری ئەمنی مووسڵ سەرەتا دەستدەكەین بەدابینكردنی خزمەتگوزارییەكانی مووسڵ و دواتر راماڵینی پاشماوەكانی شەڕو وێرانكارییەكان، ئینجا وەزارەتی كار ھەڵدەستێك بەپێدانی قەرز بە ھاوڵاتیانی زیان لێكەوتووە، لەھەمانكاتیشدا ھەوڵدەدەین لە رێگەی ماڵپەڕی ئەلیكتڕۆنی وەزارەتەوە ھەلی كار بۆ بێكارانی ئەو ناوچانەش برەخسێنین.