سه‌رۆكی پارتێكی ئه‌رمینیا: ریفراندۆم بڕیارێكی راستە بۆ دیاركردنی چارەنووسی گەلی كوردستان
"ده‌مێك بوو ده‌بوایه كورد خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی خۆی بویایه"
K24 - مۆسكۆ
راوێژكارێكی پێشووی سه‌رۆكی ئه‌رمینیا، ئارام پیترۆسیان كه سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی ئه‌رمینایه، له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمەوە به كوردستان24 راگه‌یاند: ده‌مێك بوو ده‌بوایه كورد خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی خۆی بویایه.
سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی ئه‌رمینا ده‌شڵێت، نابێت ئه‌نجامدانی ریفراندۆم به ئارامی ناوچه‌كه ببه‌سترێته‌وه، چونكه كورد خاوه‌نی خاكی خۆیەتی.
ئارام گه‌سپه‌رۆڤیچ پیترۆسیان گوتی: "من پێم وایه كه‌ده‌بوو كورد هه‌ر له‌زووه‌وه خاوه‌نی كیانی سه‌ربه‌خۆی خۆیان بونایه، بۆیه پێم وایه ئه‌نجامدانی رێفراندۆم له ئێستادا هه‌نگاوێكی راست و درووسته، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ندێ له وڵاتان دانیشی پێدا نه‌نێنن. گه‌لی كورد مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه خۆی بریار له چاره‌نوسی خۆی بدات، بۆیه پێویسته له‌پێناویدا تێبكۆشێ و وه‌دیبهێنێت".
گوتیشی: "كاتێك قسه دێته سه‌ر ئه‌و باسه، ئه‌م پرسه گرێ ده‌درێت به دوو بنه‌مای سه‌ره‌كی، كه بریتین له ئارامی ناوچه‌كه و بڕیاردان له مافی چاره‌ی خۆنوسین، ئه‌مه بابه‌تێكی ناكۆك و دژیه‌كه، كه‌ریفراندۆم ببه‌سترێته‌وه به ئارامی ناوچه‌كه، چونكه كورده‌كان له‌سه‌ر خاكی خۆیان ده‌ژین و هه‌موویان ده‌خوازن كه ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆیان هه‌بێت،له‌به‌رچی ئه‌وان مافیان نه‌بێت بڕیار له ئاینده‌ی خۆیان بده‌ن، بۆیه ئه‌مه یه‌كێكه له هه‌نگاوه هه‌ره گرنگه‌كان له‌مرۆدا كه كورده‌كان بتوانن ریفراندۆم ئه‌نجامبده‌ن، چونكه به‌پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مه پره‌نسیپێكی سه‌ره‌كیه، به‌ڵام تا چه‌ند ئه‌مه سه‌رده‌گرێت، ئه‌مه په‌یوه‌ندیداره به یه‌كگرتووی میلله‌ته‌وه له كاتی ده‌نگداندا".