"ھەناردەی نەوتی كەركووك بۆ ئێران نا دەستوورییە"
ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك: بەبێ ئەنجوومەن ھیچ رێككەوتنێك سەركەتوو نابێت
K24 - كەركووك
فواد حوسێن، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لە لیژنەی نەوت و گاز لەبارەی ھەناردەی نەوتی كەركووك بۆ ئێران بە كوردستان24 رایگەیاند، ئێمە لە ئەنجوومەنی نەوت و گاز لە پارێزگای كەركووك بێئاگاین و بەپێی ماددەی 112 دەستووری عێراق ئەو بڕیارە پێچەوانەی دەستوورە.
ئەندامەكەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بەبێ ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك ھەناردەی نەوتی كەركووك بۆ ئێران یاخوود ھەر رێككەوتنێك بكرێت سەركەتوو نابێت.