كارگه له‌كاركه‌وتووه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نۆژه‌ن دەكرێنەوە
وەزارەتی بارزگانی لە سەرەتادا ئەو كارگانە نۆژەن دەكاتەوە
K24 - ھەولێر
وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌یه‌وێت لهڕیێ كه‌رتی تایبه‌ته‌وه كارگه لهكارخراوهكانی به‌گه‌ر بخاته‌وه، له‌سه‌ره‌تاشدا ده‌یه‌وێت كارگه‌كانی تایبه‌ت بهخواردهمهنیه پیشه‌سازییه‌كانی بكه‌وێته سه‌ر كار، بۆ ئه‌م مەبه‌سته‌ش شاندێكی بازرگانی ئێران، پێشنیاریان كردووه كه ئه‌و كارگانه نۆژه‌ن بكه‌نەوه، وه‌زاره‌تی بازرگان‌یش رایده‌گه‌یانێت، ئه‌وان ئاسانكاری ته‌واو ده‌كه‌ن بۆكهرتی تایبه‌ت به مه‌به‌ستی پشتیوانی بۆ به‌گه‌ڕ خستنه‌وه‌ی كارگه‌كان.