عێراق هه‌نارده‌و داهاتی نه‌وتی مانگی رابردووی بڵاوكرده‌وه
وردەكاری نەوتی فرۆشراو ئاشكرا بڵاودەكرێتەوە
K24 - ھەولێر
مانگی رابردوو عێراق زیاتر له 100 ملیۆن و 145 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهانی كردووه و له‌و رێگه‌یەوه 4 ملیار و 386 ملیۆن دۆلاری ده‌ستكه‌وتووه.
وزاره‌تی نه‌وتی عێراق راپۆرتی هه‌نارده و داهاتی نه‌وتی مانگی رابردووی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاندووه، له مانگی ته‌مووز رۆژانه زیاتر له 3 ملیۆن و 230 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتیان هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان كردووه، كۆی گشتی نه‌وتی هه‌نارده‌كراویش له مانگی رابردوودا گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی 100 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت، ته‌واوی نه‌وتی فرۆشراویش له كێڵگه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق هه‌نارده‌كراوه.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، مانگی رابردوو هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی به 43 دۆلار و 79 سه‌نت فرۆشتووه.