ھیوندا ئۆتۆمبێلێكی نوێ دەخاتە بازاڕەوە

داھاتی باشی كۆكردووەتەوە

K24 - ھەولێر

 كۆمپانیای هیوندا، دوایی خستنه‌ بازاڕی نه‌وه‌یه‌كی نوێ له‌ ئوتۆمبێله‌ به‌رزه‌كانی له‌ جۆری هیوندا كونا، ته‌نها له‌ ماوه‌ی 40 رۆژدا زیاتر له‌ 10 هه‌زار له‌م جۆری ئوتومبێله‌ی فرۆشتووه‌‌ و داوكاری لەسەر ئۆتۆمبێلەكە رۆژ له‌ دوایی رۆژ زیاتر ده‌بێت، به‌ تایبه‌تی له‌لایه‌ن شوفێره‌ خانمانەوە، پیشوازێكی زۆر باشی لێكراوه‌.

به‌ گوێره‌ی دوایین زانیارییه‌كانی كۆمپانیای هیوندا، له‌ كاتی خستنه‌ بازاڕی ئه‌م مۆدیله‌ نوێیه‌، تائیستا رۆژانه‌ 330 هه‌زار ئۆتۆمبێلی به‌رزی كونا فرۆشراوە و شاره‌زایان پیێان وایه‌ كه‌ كونا له‌ ئێستادا پشكی شێری وه‌رگرتووه‌ له‌ نێوان ئوتۆمبێله‌كانی دیكه‌ی ئه‌م كۆمپانیا كۆرییه‌.

هه‌ر بۆیه‌ هیوندا ده‌یه‌وێت تاوەكو ساڵی داهاتوو 26 هه‌زار ئۆتۆمبیلی  كونا  بۆ كڕیاره‌ گه‌نجه‌كانی بخاته‌ بازاڕه‌وە.