قائیمقامی ههولێر: بازرگانان بۆیان نییه نرخی شتومهك زياد بكهن
"ھەر بازرگانێك قورخكاری بكات بە توندترین شێوە سزا دەدرێت"
K24 - ھەولێر
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی ناوەندی هەولێر سەبارەت بە دەنگۆی گرانبوونی کەلوپەل و خواردەمەنی لە سنووری شاری هەولێر رایگەیاند، هۆشداریمان داوەتە سەرجەم بازرگانان، کە بەهیچ شێوەیەک بۆیان نییە نرخی کەلوپەل زیاد بکەن.
گوتیشی لە رێگەی لیژنەکانمانەوە چاودێری بازاڕ دەکەین، هەر بازرگانێکیش قۆرخکاری بکات بەتوندترین شێوە سزا دەدرێت.
ھەر پەیوەست بەم باسەوە، عەلی رەشید، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر بە کوردستان24 گوت، بۆ نەهێشتنی ئەو دەنگۆیانەی باس لە گرانبوونی کەلوپەل و خواردەمەنی لە سنووری شاری هەولێر دەکەن، سەرۆکی ژووری بازرگانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ژووری بازرگانی هەولێر بانگهێشتی ئەنجوومەن کراون.
راشیگەیاند، ئەوان بە هەماهەنگی لەگەڵ قایمقامییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر کار بۆ نەهێشتنی ئەو دەنگۆیانە و رێگری لە گرانبوونی بازاڕ دەکەن.