يه‌په‌گه دوو چه‌كدارى سويدى داعشى ده‌ستگيركرد
راديۆى SRى سويدى بڵاويكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتياندا له باكوورى سووريا يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) دوو چه‌كدارى داعشيان ده‌ستگير كرد، كه هه‌ڵگرى ره‌گه‌زنامه‌ى سويدين.
راديۆى SRى سويدى بڵاويكرده‌وه، يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) ژماره‌يه‌ك چه‌كدارى داعشيان ده‌ستگيركردووه، كه هه‌ڵگرى ره‌گه‌زنامه‌ى وڵاتانى ئه‌وروپان.
راديۆكه ئه‌وه‌شى بڵاوكردووه‌ته‌وه، دووان له چه‌كداره‌كان به ره‌چه‌ڵه‌ك سويدين و ئێستا له به‌رده‌ستى يهپهگهن.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سويد ئاماده نه‌بووه، له‌و باره‌يه‌وه هيچ لێدوانێك بۆ راديۆ سويدييهكه بدات.
ده‌زگا ئه‌منييه‌كانى سويد، بڵاويانكردووه‌ته‌وه، له نێوان 2012 تا 2016دا 300 هاووڵاتى به ره‌چه‌ڵه‌ك سويدى وڵاتيان به‌ره‌و عێراق و سووريا به‌جێهێشتووه بۆ ئه‌وه‌ى په‌يوه‌ندى به ريزى چه‌كدارانى داعشه‌وه بكه‌ن.
له ئه‌يلوول/ سێپتێمبه‌رى رابردووه‌وه 106 چه‌كدارى سويدى گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌يان، به‌ڵام تا ئێستا 112 چهكداريان هێشتا له عێراق و سووريادا ماونه‌ته‌وه و له ريزى چه‌كدارانى داعشدا شه‌ڕ ده‌كه‌ن و چاره‌نووسى 49 چه‌كداريشيان ديار نييه.