به ڤيديۆ.. سه‌ربازانى توركيا ئه‌شكه‌نجه‌ى چوار گه‌نجى سوورى ده‌ده‌ن
بووه‌ته هۆى درووستبوونى شه‌پۆلێك ناڕه‌زايه‌تى له دژى ره‌فتارى سه‌ربازانى توركيا
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوى گه‌نجانى مه‌ده‌نى سووريا، بڵاويكرده‌وه، ئه‌و سه‌ربازانه‌ى ئه‌شكه‌نجه‌ى هاووڵاتيانى په‌نابه‌رى سووريا ده‌ده‌ن، سه‌ربازى سوپاى توركيان و له به‌رامبه‌ريشدا سوپاى توركيا رايگه‌ياندووه، سزاى سه‌رپێچيكاران ده‌ده‌ن.
له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان گرته‌ى ڤيديۆيى ئه‌شكه‌نجه و سوكايه‌تى سه‌ربازانى سوپاى توركيا له به‌رامبه‌ر ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى په‌نابه‌رى سووريا بڵاوبوويه‌وه.
ئه‌و گرته ڤيديۆييه بووه‌ته هۆى درووستبوونى شه‌پۆلێك ناڕه‌زايه‌تى له دژى ره‌فتارى سه‌ربازانى توركيا له دژى په‌نابه‌ره سوورييه‌كان.
ئه‌وانه‌ى گرته ڤيديۆييه‌كه‌يان بڵاوكردووه‌ته‌وه، هيچ زانيارييه‌كيان له باره‌ى شوێن و كاتى تۆمارى گرته ڤيديۆييه‌كه و چاره‌نووسى ئه‌و گه‌نجه سووريانه رانه‌گه‌ياندووه، كه له لايه‌ن سه‌ربازانى توركياوه ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن.
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و گرته‌يه و سه‌رهه‌ڵدانى ناڕه‌زايه‌تييه‌كان سه‌رۆكايه‌تى ئه‌ركانى گشتى سوپاى توركيا رايگه‌ياند، ئه‌و سه‌ربازانه ده‌ستگيركراوون كه ئه‌و ره‌فتاره‌يان ئه‌نجامداوه.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا سوپاى توركيا ئه‌وه‌شى وتووه: ئه‌و جۆره ره‌فتارانه به هيچ شێوه‌يه‌ك رێگه‌پێدراو نيين.