حكوومەتی عێراق مووچەی 767 فەرمانبەر خەرج دەكات

وەزیر رەزامەندی لەسەرداوە

K24 - ھەولێر

وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرای كرد، دوای وردبینی ئەمنی و رەزامەندی وەزیری كشتوكاڵی عێراق، دەستكراوە بە خەرجكردنی مووچەی 767 فەرمانبەری وەزارەتەكەیان لە پارێزگای نەینەوا كە ماوەی سێ‌ ساڵ بوو بە هۆی كۆنتڕۆڵكردنی پارێزگاكەوە لە لایەن داعشەوە، راگیرابوو.

دوای ئەوەی داعش لە هاوینی 2014، پارێزگای نەینەوای كۆنتڕۆڵكرد، حكوومەتی عێراق خەرجكردنی مووچەی مانگانەی ئەو فەرمانبەرانەی راگرتبوو كە لەناو شاری مووسڵ و له‌ ناوەندی پارێزگاكەدا مابوونەوە و ئاوارە نەبوون.