"رێككەوتنی عێراق و ئێران لەسەر نەوتی كەركووك پێچەوانەی دەستوورە"

نەوتی كەركووك بە بۆری رەوانەی ئێران دەكرێت

K24 - كەركووك

حکوومەتی عێراق رێككەوتنێك لەگەڵ ئێران لەسەر نەوتی كەركووك واژووكرد، بەپێی ئەو رێكکەوتننامە كە لەلایەن ھەر یەکە لە وەریزی نەوتی عێراق و ھاوتا ئێرانیەکەی واژوو کراوە، رێكکەوتوون لەسەر راکێشانی بۆرییەک لە نەوتی کەرکووك بۆ بەندەر عەباس بۆ ناو خاکی ئێران. ئەنحوومەنی پارێزگای کەرکووکیش دژی رێكکەوتنەکەن و دەڵێن "ئەو رێككەوتنە پێچەوانەی دەستوورە".